تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
طەلعەت
ڕوو.

تەشبیهی حوسنی فائیقی، ئاخر، به چی بکەم!
نووری سونووحی طەلعەتی صەد لەوحی ئەنوەره
سەرچاوە: نالی
طەلعەت
ناوچاوان.

کەوکەبەی طەلعەتی شاهانەیی تۆم بورهانە:
کە لەسەر موددەعی، سوڵطانی موبینە جەدەلم
سەرچاوە: نالی
عالەم باعەمەڵ
تنوتاس
عالەم باعەمەڵ
زانای باکردار [ئەو زانایەی بە پێی زانیاریەکەی دەجووڵیتەوە]
عالەم باعەمەڵ
عالِمٌ عامِل
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
عەرعەر
سپیداری ڕاستی بێ گرێ و قورت
سەرچاوە: نالی
عەرعەر
درەختی سەروی شاخیی، درەختێکە وەک سەروی عادەتیی، بەڵام کەمێک کورتتر و بچووکترە لەو.

خۆش لەسەر سینەی سەری هەڵداوە دوو گۆی سەر بە مۆر
مات و حەیرانم کە عەرعەر کەی هەناری گرتووە!
سەرچاوە: نالی
عەرعەر
درەختێکە لە چەشنی سنەوبەر.

شوتوربانا! ئەمە پەرژینی باغی ڕەوضەیە، یاخۆ
عەرار و عەرعەر و بانی خیابانی بیابانە؟!
سەرچاوە: نالی
عەرعەر
داری سەروی کێویی.

نەو نیهالی قەدی تۆ عەرعەرە، دڵخواهی منه
ڕاستە دڵدارە، وەلێ حەیفە کەوا بێ ثەمەرە!
عەرعەر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
عەلووعەلوو
عەلووعەلوو (باد.)
ئەلۆئەلۆ، قەلەموونه.
سەرچاوە: نالی
عەنعەن
عەن عەن، لە فڵانەوە و ئەویش لە فڵانی ترەوە و بەوجۆرە.. حەدیثی موعەنعەن ئەو حەدیثەیە کە تیا بووترێ فڵان کەس لە فڵان کەسی گێڕایەوە بۆم، بێ ئەوەی بڵێ ئەو فڵانە قسەی بۆ کردم کەوا فڵان کەس قسەی بۆ کردووە.. تاد، یا لێی بیستووە.

تێدا حەدیثی حەداثەت ضەعیف و مەترووکە
کە قەطعە صیححەتی ئیسنادی عەنعەنی تەقریر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
عەوتەعەوت
وەڕەی سەگ