تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شێلانن
دَعک، دَلک، تَکبیس
شێلانن
دَوس
شێلانن
اِضغاط، تَوزِئَه، عَصر، اِحکام
شێلانه (هەورا.)
شێلانێ (هەورا.)
شێلاوکه
شێلاوگ.
شێلاوگه
تەڕییەکی زۆره، کە چتێک دایدابێ، بارەترێیەکه ـ ی لێ هەڵنیشتووه لەکاتێکیدا، کە بەسەریەکدا تەپیبێ و ئاوی لێ بچۆڕێتەوە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شێلاوگە
تەڕییەکی زۆرە کە لە شتێک هەڵ نیشتبێ
شێلای (هەورا.)
شێلران
بەلاقی ـ . شێلانی کەسێک به پێیان.
شێللاقه
باڵندەیەکه، شەلاقه.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شێلم
گیایەکی پایزەی گەڵا پانە بنکێکی خڕی سپی هەیە و دەخورێ
شێلم
شلغم
شێلم
(باک.) تێشوو، مەخمەلات. (هەورا.) شەلەم، شەلەمە، شەلەمی. گیایەکی پاییزەی گەڵا پانه بنکێکی خڕی سپی هەیە دەخورێ.
شێلم بە ترش
جووره ترشیاتێکه لە گێزەر و شێلم دەگیرێتەوه.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شێلم بەترش
جۆرە ترشیاتێکە لە گێزەر و شێلم دەگیرێتەوە
شێلم شاتره
(خو.) گیایەکه وەکو تۆڵەکه لەگەڵ ساواری لێدەنرێ. (جا.) شێلک. ڕەنگه شاتەڕە بی.
شێلمه
(دەر.) شەلەمە. گیایەکی تاڵه له نێو جۆیدا شین دەبێ و زیانی پێدەگەیەنێ.