تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شێلم
شلغم
شێلم
(باک.) تێشوو، مەخمەلات. (هەورا.) شەلەم، شەلەمە، شەلەمی. گیایەکی پاییزەی گەڵا پانه بنکێکی خڕی سپی هەیە دەخورێ.
شێلم بە ترش
جووره ترشیاتێکه لە گێزەر و شێلم دەگیرێتەوه.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شێلم بەترش
جۆرە ترشیاتێکە لە گێزەر و شێلم دەگیرێتەوە
شێلم شاتره
(خو.) گیایەکه وەکو تۆڵەکه لەگەڵ ساواری لێدەنرێ. (جا.) شێلک. ڕەنگه شاتەڕە بی.
شێلمه
(دەر.) شەلەمە. گیایەکی تاڵه له نێو جۆیدا شین دەبێ و زیانی پێدەگەیەنێ.
شێلمۆک
گیاه خردل
شێلمۆک (باک.)
پەنیری کوڵاو.
شێلمۆکه
(دەر.) شەلەمه. شڵوار بەکۆڵ، چڵه گیایەکە بستێک بڵند و گەڵایەکانیشی وەهی خوژیلکی دەچن، که پەلکی لێ کرێتەوە شیری لێدێ، گوڵی شینی خڕ دەدا بنی وەکو شێلمییه بنی بەشی هەشت کەسانه بۆڕەوانی دووایه دۆ ئاوی سارد بخوا.
شێلنگ
(هەورا.) شێلک. دستڕێژی چەکان. تپێن، قڵب و قۆپ.
شێله
جووره تەنراوێکی گوڵداره دەزووی تێکهەڵکێشراوه وەک جامانه، ژنان دەیکەنە پۆشاک.
شێلها
خزید
شێلها
ڕاخۆشی: مار لجەم من شێلها
شێلهان (باک.)
خوشین و خزینی مارییه.
شێلوبێلە
فێڵ و تەڵەکە
بێ سەرەوبەرە