تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شیر مەشکه
(ڕەوا. ، هەو. ، کۆچەر) مەشکەیە بێرییانم لە بێری وەشیری تێدا دەهێننەوه ماڵان یا هۆبان.
شیر نیات
شەکرۆکه، نوقڵ.
شیر نیاتساز
شەکرۆکەساز. ـ ی: شەکرۆکەسازی.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شیر وەشێن
بریتییە لە مەردوومی ئازای دەستوەشێن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شیر پارزونک
شیر پالێو
پاڵووێنه، شۆپ پەرزن، شیرپاڵێووک، پەڕۆ یا بووزوو یا دەفرێکی کونکونه شیری پێ دەپاڵێوون.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شیر پاڵوو
شیر پاڵوو
پاڵووێنه، شیرپارزۆنک.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شیر پاڵۆک
کونێکە دەهێڵرێتەوە لە تەنشت (نێ) وە بۆ ڕاییکردنی گیروگرفتی
شیر پاڵۆک
شیرپاڵێو، پاڵوێنه، (باک.) پارزۆنگ. کونێکه دەهێڵرێتەوه لە تەنیشت (نێ) بۆ ڕایی کردنی گیرو گرفت.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شیر پاڵێو
شتێکی تەنکی کون کونە شیری پێ دەپاڵێورێ
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
شیر پنجه
[ص.مر ]
(شیر په نجه ـ șîrpwnce)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
شیر چنگ
[ص.مر ]
(شیر چه نگ - eng çșî)
شیر کتک
ئاڵقەتیز، خوژیلک، قوشیلک، شیرکوتک، گیایەکی لک زۆر و پەلک زراو و درێژه ڕەنگی شینێکی سپی پاته. کڵۆ قەندێک به ئاستەم بە شیرەکەی تەڕکرێ و بخورێ بۆ زەرداو و گرفت زۆر باشه، ئەگەر تنۆکێکیش لە شیرەکەی لەنێو شووشەیەک ئاو بکرێ و پشڵەقێ و له شووشه ئیستکانێک بخورێتەوه بۆ گرفت و کەو تووتی و زەرداو زۆر باشه.
شیر کوت
کوتانی دانەوێڵەیه لەکاتی ڕەق بوونی شیرەدا بۆ بەرکوت.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شیر کێشان
بریتییە لە خۆئامادەکردن بۆ تێوەچوونی جەنگ
شیر کێشان
مەبەس لە خۆئامادەکردنە بۆ تێوەچوونی شەڕ، فیسارەکەس بەرانبەر بە دوژمن شیری کێشا.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
شیر گردون
[ا.مر ]
(شیری گه ردون ـ șîrîgerdûn)
بورجی شێر، هه تاو ، خۆر.
شیر گورگه
چەنددارێکن لە هەر چوارلاوه دەدرێته بە کۆڵەکەی (نێ) ی ئاش بۆ ئەوەی تنا دادەمەزرێ جێگا بگرێ.
شیر گەر
کەسێکه و خەنجەری درو.ست بکات.