تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاموشۆکەر
ئەوانەی دێن و دەچن، کەسانێ دۆستانە یا بۆکارێک سەر لە پیاو دەدەن
ئایشۆکی(کۆ.، موک)
جوورە هەڵپەڕینێکە، چەشنە گۆرانیێکیشە
باشۆکە
[[باشوو + كە (ئم: بچووكی)]]
(نت.)، (سیم.) «باڵەندەیەکی دەنووک کەوانەییە، لە واشە بچوکترە، ڕاوە چۆلەکەی پێدەکرێ.» (خا. ب1، ل- 1.1).
باڕوتی ڕەشۆکی
[[باڕووت + ئی + ڕەش + ئۆک + ئی]]
(نت.)، (مک.) تم: باڕووت.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ترشۆکە
گیایەکی بەهاریی گەڵاپانی درێژکۆلەی ترشە
ترشۆکە
ترشۆ، تورشکە. (ڕۆژ) گولوولە. گیایەکی ترشەو دەخورێ و چەند جووری هەیە: ترشۆکە، ترشۆ، ترشۆک. ترشۆکەگایانە. ترشۆکە پەلک بەدراوە
مێشۆکی
هرچه که مگس بسیار بر آن نشیند
هاوشانەتیی وشۆکە
lexeme equivalence,
وشۆکە
lexeme, لەکسیم - وشەیەکی فەرهەنگیی خاوەن واتای تایبەت یان چەند وشەیەکی تێکبەستەی وێکڕا واتایەکی تایبەت دەدەن کە هیچ یەک لە پارچەکانی بە تەنێ ئەو واتایە نادەن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پشپشۆکە
گیایەکی پژپژی زبرە وەک کلکی پشیلە
پشپشۆکە
گیایەکە پژپژی زۆرە وەک کلکی پشیلەیە
پوورئایشۆکە(موک)
گیایەکی دڕواوییە نێرتکەکەی بستێک بڵند دەبێ و گەڵای بە زەویدا بڵاو دەبێتەوەو شینە گوڵیشی وەکوو گوڵی شەکرۆکەی وایە
پیراشۆکە
جانەوەرێکی چکۆڵەی بۆری خڕکەڵەیە هێلانە لەبن خۆڵدا دەکا