تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شۆره
گیاشۆره گڕنی گڕنیه، گۆپکەی ووردووردی هەیە، گەڵایەکانیشی زۆر ووردن لق و پۆپیشی زۆر لێدەبێتەوە زۆر بە زەویدا ڕادەکشێ ئیتر له زەوییهوە بۆ حەوا بەرز دەبێتەوە بە تەڕی دەکوترێ و لەسەر برینان دادەنرێ. چتێکی سپیه وەک زاخ لەناو ئاو دەکرێ بۆ جل شوشتن و بارووتیشی لێ دروستدەکرێ بە ئاوەکەی خارشتی پێ بشورێ چاکی دەکاتەوە، لەگەڵ نۆشادریش مسی پێ سپی دەکرێتەوە. باڕووتی پاک نەکراوه، خووێیەکی سووێر و تفته و گرگره لە ئاگری نزیک کەوێ گڕ دەگرێ.