تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
شمشیرکشیدن
[مص.م ]
(شەمشیر کەشیدەن ـ șemșîr keșîden)
شیر راکێشان و دەرهێنان له کیلان به مەبەستی شەر.
شمشیری (بابا.)
جووره ترێیەکه.
شمشیرەکووا (هەورا.)
چەکچەکیله.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شمشێر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شمشێر
تیغێکی بڕندەی تیژی درێژی دەمپانی کەوانەدارە
شمشێر
درنه، دُرُفشه، شَمشیر
شمشێر
[شیر: تیخی درێژ بۆ شەڕ]
شمشێر
سیف، حُسام، صَمصام، کَوکَب، غَضَب، سارِم
شمشێر (هەورا. ، فه.)
شیر (تیغ).
شمشێر چیوین
بَلونه، بَلونَک، بَکونه، بَکونک
شمشێر چیوین
[شمشیری دارێن (شمشیری وتاردەر)]
شمشێر چیوین
سَیف الخَطیب
شمشێرکڕۆژ
شمشیر خوار، جنگی، دلاور
شمشێرکڕۆژ
جەنگی، دلێر [ئازا، بوێر، جەنگاوەر]
شمشێرکڕۆژ
ضاضِم السِیف، شَجیع
شمشێری دامۆکلێس
دامۆکلێس لە ئەفسانەکانی یۆناندا یەکێک لە دەست و پێوەندە ماستاوکەرەکانی دیۆنیسۆس، پاشای ستەمگەری سیراکۆز بووە کە هەمیشە بەسەر بەختەوەری و مەزنایەتی پاشادا هەڵیگوتووە و ستایشی کردووە. دیۆنیسۆسیش بۆ ئەوەی ئەدەبی بکات و پێی بسەلمێنێ کە بەختەوەرییەکەی ناتوانێ بەردەوام بێت، ڕۆژێک بۆ میواندارییەکی پڕشکۆ لێی دەگێڕێتەوە و شمشێرێکی تیژ و قورسی بە مووی ئەسپ لە ژوور سەرییەوە هەڵدەواسێ کە بە کەمترین جووڵەی دامۆکلێس بە سەر سەریدا دەکەوت و دەیکوشت.
لە زاراوەی سیاسیدا مەبەست لەم زاراوە، ئەوەیە کە هەمیشە مەترسییەکی گەورە و چاوەڕواننەکراو لە کەمیندا هەیە و دەوڵەتی ستەمگەر بۆ بەرگریکردن لە ئازادیخوازی خەڵک، شمشێری دامۆکلێس بەکار دەهێنێ کە هەمان سەرکوت و دەسبەسەری و ئازار و ئەشکەنجەیە تاکوو دەرفەتی دەربڕینی ئازادانەی بیروڕا بە خەڵک نەدات.