تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەشقی خووا
بە عیشقی خودا
سەرچاوە: نالی
عاشقی زارت
تۆ کە لاواز و بێ گیانە، یا عاشقی دەمت چونکە (زار) بە مەعنا دەمیش هاتووە.

جان بەر لەبی بۆسەی لەبتە عاشقی زارت
« فالبائس یستوهب من فیک معاشا »
سەرچاوە: نالی
عیشقی مەجازی
لای ئەهلی دڵ عیشق دوو جۆرە، عیشقی حەقیقی کە عیشقی خوایە و عیشقی مەجازی کە عیشقی جینسییە.

عیشقت، کە مەجازی بێ، خواهیش مەکە ئیللا کچ
شیرین کچ و لەیلا کچ و سەلما کچ و عەذرا کچ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
فیشقی
کەسێکە کە هەر لە خۆیەوە تووڕە ببێ
فیشقی
زودرنج
فیشقی
کەسێکە هەر لە خۆیەوە تووڕە ببێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قوشقی
مەردوومێکە کە تووڕە بووبێ، (قوشقیبوون) بوون، (قوشقیکردن) تووڕەکردن
قوشقی
تُند، آلیز، آلوس، آلُغده، خشمناک، خشمگین
قوشقی
تورە، ئەڵۆز [ڕق هەستاو]
قوشقی
مُتَعَیِّظ، غَضبان، عَصَبانی
قوشقی
آماده رمیدن، رموک
عصبانی
قوشقی
سڵ٬ تووڕە٬ ئاڵۆز٬ سەرسام. –بوون: سەرسام بوون٬ تووڕەبوون٬ -کردن: سەرسام کردن٬ تووڕەکردن
پاڕادایم - سەرمەشقی فیکری
الگوی نظری - پارادایم
پاڕادایم - سەرمەشقی فیکری
پاڕادایم - سەرمەشقی فیکری
زاراوەی پارادایم یا سەرمەشقی فیکری لە لایەن «تۆماس کۆڤەن» (1962) بۆ فەلسەفەی زانست ئاڕاستە کراوە مەبەست لەم زاراوە پێمل بوونی گشتیی ستافێکی زانستییە بە ڕێبازێکی تایبەتی زانستەوە. کۆڤەن، بە نووسینی کتێبی پێکهاتەی شۆڕشە زانستییەکان (1970) دەورێکی باڵای لە پەرەسەندنی زانست بە خۆوە بینی. بەڕای کۆڤەن، بۆ ئەوەی بزانین چ شتێک زانستییە، دوو نەریتی فیکری لە ئارادایە: یەکەم، نەریتی ئەرەستۆیی بە ڕێبازی ئایینزانی و دووهەم، نەریتی گالیلۆیی بە ڕێبازی میکانیکی.
چەمکی پارادایم، بەرهەمهێنی ئەو پێودانگانەیە کە مرۆڤ بەپێی ئەوان ئاریشە و گرفتە فکرییەکانی خۆی هەڵدەبژێرێ و دواتر پێناسەیان دەکات. کەواتە پارادایم، میتۆد و شێوازی پرۆژەی زانستی دیاری دەکات. لە پارادایمی زانستیدا کاتێک شۆڕش بەرپا ئەبێت کە چەن زانا و توێژەری زانستی لە بڕگەیەکی زەمەنی تایبەتدا تووشی چەن بابەتێکی نائاسایی و ناوازە دەبنەوە و تێدەگەن کە ئەم بابەتانە بە پێوانەی پاردایمی پێشوو ناخوێندرێنەوە.
بە کورتی، پارادایم بە واتای کۆمەڵێ گریمانەیە کە لە بوارێکی تایبەت دەبێتە هۆی دروست بوونی تیۆرییەک. بە واتایەکی دیکە، تیۆرییەکی گشتییە کە ئینسان لە بابەت بەستێنێکی گەردوون ئاڕاستەی دەکا و بەپێی ئەو تیۆرییە دەست دەکا بە مووقەڵاشتن و وردەکاری و توێژینەوە لەو بەستێنەدا. لە سیاسەتدا مرۆڤ بەپێی جیهانبینی*یان سەرمەشقی فیکری و پارادایمی زاڵ بەسەر ئەندێشەیدا ئەو بابەتەی کە دەیخوازێت، هەڵیدەبژێرێ و ئەیخاتە مەیدانی ئەزموونەوە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چوارمەشقی
جۆرە دانیشتنێکە بە تێک پەڕاندنی هەردوو قاچ بە نوشتاوەیی