تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕای گشتی
پەرچەکرداری زۆربەی خەڵک لە بەرانبەر ئەو بابەت و ڕووداوانەی کە لە کۆمەڵگەدا زۆر گرینگن یان لانێکەم زۆرینەی خەڵک بە گرینگی دەزانن. ڕای گشتی، بیروبۆچوون و هەڵسەنگاندنی هاوبەشی گرووپێکی کۆمەڵایەتییە لەمەڕ بابەتێکی جێگای سەرنجی گشتی کە لە کاتێکی دیاریکراو لەنێوان زۆرینەی جەماوەردا بەرجەستە بووبێت. ڕای گشتی، دەنگدانەوەی ڕەهەندی کۆمەڵایەتی مرۆڤە کە دەتوانێ لە پرۆسەی گۆڕانی بارودۆخەکان کاریگەریی دابنێت. پێشینەی ئاگەداربوون لە ڕای گشتی دەگەڕێتەوە بۆ چالاکییەکانی جۆرج گالۆپ لە ساڵانی1930 لە ئەمریکا. لەم وەڵاتەدا زیاد لە هەموو وەڵاتێکی دیکەی جیهان، هەوڵ دەدرێت لە ڕای گشتی ئاگەدار بن.
ئێستە ڕای گشتی لە زۆربەی وەڵاتان بەهای پێ دەدرێت و بۆتە کانگایەکی ڕاستەقینەی دەسەڵات و ڕێژەی گرینگی پێدان بەم بابەتە پەیوەستە بە ئاستی گەشەسەندن و پەروەردەی سیاسی کۆمەڵگە.
ئەو دامودەزگەیانەی کە لەسەر ڕای گشتی دەور دەبینن بریتین لە: کتێب، ڕۆژنامە، ڕادیۆ و تەلەفیزیون و ئامێری نوێی ئەنتەرنێت. بەم بۆنەوە دەوڵەتەکان هەوڵ ئەدەن بە کەڵکوەرگرتن لەم ئامێرانە و بەرنامەی سەتەلایت (مانگی دەسکرد) و تەلەفیزیۆن، سەرنجی ڕای گشتی بەرەو لای خۆیان ڕاکێشن. لە زۆربەی وەڵاتان لە گەرمەی هەڵبژاردنەکاندا هەندێ دامودەزگەی ڕاوەرگرتن هەیە کە زۆرجار بە دروستکەری ڕای گشتی لە قەڵەم دەدرێن. بۆ وێنە لەو کاتانەدا ڕادەگەیەنن کە فڵانە پاڵێوراو 70% دەنگەکانی جەماوەر بەدەست دەهێنێ کە ئەمە ڕاستەوخۆ کاردەکاتە سەر ڕای گشتی و پێگەی ئەو پاڵێوراوە لەناو خەڵکدا بەهێز دەکات.
ئەم زاراوە لە زۆربەی وەڵاتان بەکار دێت و مانای بیروڕا و بۆچوونی خەڵکە دەربارەی بابەتێکی تایبەت. هەڵبەت بۆچوونی زۆربەی خەڵک دەربارەی بابەتەکان هەمیشە هەقیقی و بێخەوش دەرناچێ چوونکە لە ڕاوەرگرتنەکاندا بیروڕای هەموو خەڵک چ خەڵکانی ڕووناکبیر و خوێندەوار و چ خەڵکانی ساکار و نەخوێندەوار بە یەک چاو سەیر دەکرێن. لە لایەکی دیکەوە چونکە زۆربەی خەڵک زانیاری تێروتەسەلیان لەمەڕ بابەتە جۆراوجورەکان نییە و لەژێر کاریگەریی هەست و سۆزدا بڕیار دەدەن، هەر بۆیە زۆرجار دەرەنجامەکانی ڕای گشتی بە ڕاست دەرناچێ.
ڕشتا
(باک.):ە رشتە
ڕشتا
(باک.):ه رشته
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕشتن
کل بەچاودا هێنان بەکلچێوک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕشتن
ڕشتن
ڕژاندن
کل دە چاو کێشان
نەخشان: کەو خاڵ و میلی ڕشتوون
ڕشتن
ڕژتن،ڕژاندن،چاو.-ئێوە رینان،کل لە چاو کردن بە کلچێووک.
ڕشتن
ڕژتن،ڕژاندن،چاو.-ئێوه رینان،کل له چاو کردن به کلچێووک.
ڕشتنە وە
مە یدان دانی مە ردوم بۆتێوە ر دانیان لە سە ر کارە ساتێکدا:باییز ئە م شارە ی ڕشتە وە
ڕشتنەوه
مه یدان دانی مه ردوم بۆتێوه ر دانیان له سه ر کاره ساتێکدا:باییز ئه م شاره ی ڕشته وه
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕشتنەوە
بەدەمەوەدانی مەردووم و تێوەگلاندنیان لە چورتمێکدا
ڕشتنەوە
کنایه از فتنەانگیزی
ڕشته
(که.)ڕسته ک،دووماهک،ڕسته،کشته ک،به ند،زنجیره،حه گاڵ.(ئه رده.)هه رشته،ڕشده
ڕشتی
شدی.(لو.)ڕشدە،هە رشتە،ڕشتە.
ڕشتی
شدی.(لو.)ڕشده،هه رشته،ڕشته.
ڕشتە
رشتە، عگال، کَمَند.
ڕشتە
هار، گریوازە.