تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شاکەشی
(هەو.) مەڵکانه. قاندەلووک، قاپێکی زۆر زلی گڵێنییە ماست یا دۆشاوو چتی تری تیدەکەن.
تماشاکردن
تەماشاکردن، ووردبوونەوە، ووردەوەبوون، سەرنجدان، دین، دیتن، نۆڕین، ڕووانین
توواشاکردن
تەماشاکار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تەماشاکردن
ڕوانین بۆ شتێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تەماشاکردن
خوێندنەوەی شتی نووسراو بەوردی
تەماشاکردن
تەماشاکەردەی، بەرتێکردن، ڕووانین، نوواڕین، چاوپێداخشاندن، مەیزاندن، چاڤلێکرن، لێوەستان، سەیرکردن، بەرێ خووەدان، چاوتێبڕین، ڕامان، چاو لێ کردن، چاڤدێری، باناندن، تێڕامان، نیاکردن، نۆڕین، مزەکردن، ڕامینان، نێڕین، نەیڕین، تێژاندن، هیراندن. بە سووکی_: زەردەپێهاتن. بەڕقەوه_: لێ مۆڕبوون، چیلەکردن، چاو لێ هەڵگێڕانه وە
تەماشاکە
(بار) هێفکەرێ. بڕوانە: بنۆڕە، دێنکە، چاو، تەماشا
تەماشاکەر
تەماشاکار._ی: چاودێری، ڕامان، تەماشاکردن
تەماشاکەردەی(هەورا)
دیان تواشاکردن
دیان تواشاکردن
دەم تواشا کردن.[سەیر کردنی دەمودان. (وەک: هی ئەسپ.)]
دیان تواشاکردن
فَرّ، فَرار.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
متشاکل
[ا.فا.ع ]
(موتەشاکیل - muteşakil)
هاوشێوەی یەکدی.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مشاکل
[ا. ع ]
(مەشاکیل - meşakil)
زەحمەت، ئەستەم و گرفتان.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مشاکل
[ص. ع ]
(موشاکیل - muşakil)
هاوشێوە، هاو شەکڵ.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مشاکلە
[مص. ع ]
(موشاکەلە - muşakele)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
کشاکش
[ا. مص ]
(کەشاکەش - keşakeş)
کێشمانەکێش، راکێش و بکێش، پەت پەتێنی رۆژگار.