تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



عاسای دووسەر
عاسای دووسەر
دووسەرە [عەسایەک کە لەباتی کەمە، دارۆکەیەکی بەسەرەوەیە]
عاسای دووسەر
عُکازه
سەرچاوە: نالی
عوسەیلە
شیلە، (ئاو) ی بنیادەم.

بە غەیری (عەن) کە لە بۆ نەزع و عەزلی زەنبوورە
کە ژاری ماری نەچێژی عوسەیلەیی هەنجیر
عەسەبانی
تندخو، بدخو، الوس، آلیز
عەسەبانی
توڕە، کەللەیی، ئاڵۆز [ڕق هەستاو]
عەسەبانی
عَصَبانی، غَضبان، مُحتَّد
عەسەبانێ
تووڕه، قەڵس، (ئارەوییه).
سەرچاوە: نالی
عەسەس
پاسەوانی شەوی ناو شار.

وەکو پەروانە بەشەو هێندە بە موشتاقیی دێم،
بە چرای کوڵمەتەوە، ڕەنگە عەسەس لێم بگەڕێ
سەرچاوە: نالی
عەسەل
هەنگوین.

خرچێکی مودەووەر، بە عەسەل ئاوی درابێ
نەختێکی لەبەر حوسن و حەلاوەت قڵەشابێ؟!
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
عەسەلا
دەوار بەخۆی و هەموو تفاقیەوە
عەسەلا
ئەسپابات و کەل و پەلی ڕەشماڵ
عەسەلا
دەوار بەخۆی و هەموو کەرەستەیێکییەوه.
سەرچاوە: نالی
عەوسەج
درەختێکی بچکۆلەیە لقی دڕکاویی و گوڵی ڕەنگاوڕەنگی هەیە.

قەتاد و عەرفەج و خیطمیی و عەضات و عەوسەج و ئەثلی
چ دامەن گیر و شین و دڵنشینی ڕێی غەریبانە!
سەرچاوە: نالی
عەکسی عەسەل
پێچەوانەی هەنگوین، تاڵ، لەسەع، لسع واتە پێوەدان و گەستن.

خوانی ذی شانی جیهان هەنگی خۆشاهەنگە، وەلێ
مێشی دەم نۆشم و دوم نێشم و عەکسی عەسەلم
فرسەت
پُرست، پَستا، رُستی، ویل، یاره، یارا، پا، دست رس
فرسەت
هەرەت، پەردژ، دەسپەرژ، وجان، ڕەت، ورینگ، دەرفەت، دەسڕەس، پا، نۆگە، هەل سۆنگە [ماوە، بوار]
فرسەت
مُجال، مُهلَه، نُهزَه، شُربَه، فَراغَه، فُرصَه، فُرزَه، نَوبَه