تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەمانتیک
semantic, لە زمانەوانیدا مەبەستی لە واتای پێکهاتەکانی تێکستە، واتای وشە، دەستەواژە و ڕستەی تێکست. هەر زمانێک ساختاری سەمانتیکانەی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ وشەپۆشکردنی دەوروبەر، بۆ ئافراندنی وشە بەمەبەستی دەربڕین لە واتا، بۆ گرێدانی وشە بە واتاوە.
تەرجەمەی سەمانتیکانە
semantic translation, تەرجەمەی واتای وشە، دەستەواژە و ڕستەی تێکستە، جەختی لەسەر پاراستنی بەهاگەلی تێکستی سەرشارە. بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە «تەرجەمەی ڕاگەیەن».
گواستنەوەی سەمانتیکانە
semantic transfer, گواستنەوەی واتای پێکهاتەکانی تێکست، گواستنەوەی واتای وشە، دەستەواژە و ڕستە.