تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕێواسی
گیایەکی کوێستانی بەهارییە گەڵای لە (کاڵا قنگ) دەچێ بەڵام ئەم لاسکی باریکترە گەڵاکەی بۆ کوشتنی کرم دەخورێ
ڕێواسی
گیاهی است داروی ضد کرم
ڕێواسی
مام ڕێواس، گیایەکی باڵابڵندی ترشە دژی کرمی ناوزگە
ڕێکخراوەی کۆنفرانسی ئیسلامی
ڕێکخراوەی کۆنفرانسی ئیسلامی
Organization of Islamic Conference (OIC)
ڕێکخراوەی کۆنفرانسی ئیسلامی
گەورەترین ڕێکخراوەی وەڵاتانی ئیسلامییە کە لە 56 ئەندام پێکهاتووە و بە شێوەی ڕەسمی لە سێپتەمبەری 1969 لە کۆنفرانسی سەرۆکی وەڵاتانی ئەندام لە ڕبات (پێتەختی مەغریب) دامەزرێ. پاڵنەری سەرەکی بۆ پێکهێنانی ئەم کۆنفرانسە، چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانە بوو کە لە ئەنجامی شکستهێنانی وەڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسراییل (ژووەنی 1967) هاتبووە ئاراوە. ئامانجەکانی ڕێکخراوەی کۆنفرانسی ئیسلامی بریتین لە:
ــ گەشەپێدانی پێوەندی و هاوکاری و یەکگرتوویی لەنێوان وەڵاتانی ئیسلامی لە هەموو بوارەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتووری.
ــ سڕینەوەی پاکتاوکردنی ڕەگەزی.
ــ پشتیوانیکردن لە ئاشتی نێودەوڵەتی.
ــ پشتگیری موسوڵمانان لە خەباتیان بۆ پاڕاستنی شەرەف و سەربەخۆیی و مافە نەتەوەییەکانیان. هەرچەندە ئەم ڕێکخراوە لەسەرەتادا هەڵوێستێکی یەکگرتووی دژ بە ئیسراییل و پشتیوانیکردن لە مافی فەلەستینییەکان هەبووە بەڵام بە نزیکبوونەوەی میسر لە ئیسراییل و ئیمزاکردنی ڕێککەوتننامەی ئاشتی لەنێوان ئەم دوو وەڵاتە، کۆنفرانس تووشی ناکۆکی هات و یەکەمین ناتەبایی لە ساڵی 1978 بە دەرکردنی میسر لە ڕێکخراو سەری هەڵدا. بەگشتی ڕێکخراوەی کۆنفرانسی ئیسلامی لەمەڕ ئەو کێشە و گرفتانەی کە بۆ وەڵاتانی ئیسلامی هاتۆتە پێش، هەر لە دەستدرێژی یەکیەتی سۆڤیەت بۆ سەر ئەفغانستانەوە بگرە تا شەڕی ئێران و عێراق و دوو شەڕەکەی کەنداو و ناکۆکییەکانی باکووری ئەفریقیا، نەیتوانیوە وەکوو سەرچاوەیەکی شەرعی بێتە مەیدانەوە بەڵکوو زیاتر لە جاران بەرەو بێهێزی و دەستەوسانی و لەرزۆکی چووە.
لە پەراوێزی ئەم ڕێکخراوەدا چەند کۆمیتەیەک پێکهاتوون کە بریتیین لە:
کۆمیتەی کاروباری ئابووری کە بەمەبەستی بەرەو پێشڤەبردنی هاوکاری ئابووری و پاڕاستنی یەکگرتوویی لەنێوان وەڵاتانی ئیسلامی دامەزراوە، کۆمیتەی زانستی فێرکاری و فەرهەنگی، ناوەندی لێکۆڵینەوەی مێژوویی، هونەری و فەرهەنگی ئیسلامی و کۆمیتەی نێونەتەوەیی پاڕاستنی جێماوەی ئیسلامی و لێژنەی وەرزش.
ڕەسی
پێ گەیشتن: فریاد ڕەسی
گەیشتوو: میوە ڕەسییە
ڕەشبینی سیاسی
نەخۆشیەکی دەروونی و عەقڵیە کە هەر کەسێک تووشی بێت، هەست بە ستەم و چەوساندنەوە دەکات و پێی وایە خەڵکانی دیکە بۆ لەناوبردنی ئەو نەخشە و پیلان دەکێشن. ئەم نەخۆشییە حاڵەتێکی کۆمەڵایەتیش لەخۆ دەگرێ کە بەو پێیە گومان دەکرێت کاروبار و ڕووداوە گرنگە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان بە دەستی نادیار و پیلانی سیاسەتی بیانی بەڕێوە بچێت. هەندێ جار ئەم زاراوە لەگەڵ تێوری یا وەهمی پیلان بە یەک مانا لێکدراوەتەوە.
ڕەشبینی سیاسی
بدگمانی سیاسی
ڕەشبینی سیاسی
Political Paranoia
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ژارماسی
جۆرە زەهرێکە ماسی پێ دەکوژرێ لە ئاودا
ژارماسی
زهرماهی، کچوله.
ژارماسی
مەرگەماسی، کۆچووڵه. [گیایەکه.]
ژارماسی
سَمُ السَّمَک، شَیکَرانُ الْحوت، خانِقُ الْکَلب.
ژارماسی
گیاهی است
ژارماسی
گیایەکە دەیکوتن دە چەمی دەکەن ماسیان گێژ دەکا
ژارماسی
(کە.)کوچووڵە،ژەهرە ماسی،مەرگەماسی،گیایەکە بەژنێک بڵند دەبێ گوڵێکی زەردی هەیە،ئەو گیایە لە ناو ئاودا گێرە دەکرێ یا بە کوتکی دەکوترێ و کەفێکی زۆر دەکات و هەر ماسیێکی بەو نزیکانەدا بێ دەیکووژی یا بێهۆشی دەکات
ژێردەسی