تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کسپە
ڕاچەنینی دڵ: کسپە لە دڵمەوە هات
دەنگی ئاو بە ئاگردا کردن
ژانێ کە لە پڕ ئارام دەگرێ
کسپە
(کە.):تیژڕۆیی و گەڕان٬ دەنگێکە وەک ئاوێ بەسەر ئاووریدا بکەی وایە٬ کڵپه٬ بلێسەی ئاوور
کوسپە
(باک.باد.): نیوترووسکەدار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کۆسپە
کۆسپە
برآمدگی زمین، مانع، دشواری
کۆسپە
بەرزایی کەم لە زەوی٬ قووت و کارەساتی ڕۆژگار
کۆسپە
تەمباز٬ کەمباز٬ ژوورک٬ کەنداڵ٬ هەوراز٬ بڵندایی یا بەردێکە ڕێگای گرتبێ یا ڕووداوێکه٬ کە پەکی کاروبارو مەبەسێک بخات٬ بەرهەڵست٬ لاست٬ کۆسپایی
کەنووکۆسپە
کەندوکۆسپه٬ کەندوکڵۆ٬ زەوی بەرز و نزم٬ هەڵەت