تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گیان سپاردن
سەرچاوە: نالی
چەسپانی
گورجوگۆڵی.

ئیستیطاعە و قووەتی طەبعم، بە کوردی و فارسی
عارەبی، ئیظهاری چالاکیی و چەسپانی دەکا
ئاسپایی
«سـ.» تمـ: ئەسپایی. بە ئاسپایی: «بنتـ.» تمـ: بە ئەسپایی.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئسپار
هەڵگێڕانەوەی زەویی ناوباخ
ئسپار(لو)
هەڵگێڕانەوەی زەوی ناو باخ و باخچانە
ئیسپات بوون
[[عا.: ئیسپات + کو: بوون]، [عا. کو.]]
(مست. لا.) ڕوون بوونەوەی ئیددیعایەک بە دەلیل و بەڵگە. بۆمان ئیسپات بوو کە قەرزدارە.
ئیسپات کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) دەرخستنی ڕاستی ئیددیعایەک. دە فەرمووو بزانین چۆنمان بۆ ئیسپات دەکەی.
ئەسپاب
[[=عا.: اسباب «سبب» ]]
«نا.» ۱- تمـ: ئامراز/١. «جۆشێک بدەن وەکوو هەنگ، تەگبیر بکەن بە بێ درەنگ» «ئەسپابی شەڕ پەیاکەن، تۆپ و تفەنگ و هاوان» «حاجی: گمـ- ۵۲» ۲- مایەی جێ بە جێ بوون و نەبوون یا ڕوودانی کار و بەسەرهاتێک: ئەسپابی ئەم تێشکانە دەبێ چی بێ؟. ئەسپابی زیزبوونەکەی تێنەگەییشتین. ٭سەبەب، عیللەت، هۆ. ۳- تمـ: ئەساسییە. ۴- «مکـ.» هەموو ئەو کاڵایەی لە دووکانێکدا دادەنرێ بۆ فرۆتن. *خرت و پرت. ۵- «مجـ.» «مکـ.» ئامرازی پیاوەتی ئادەمیزاد. ٭ئامراز، «سنـ.» ئەسپاو.
ئەسپار
بیل، اسپار، سپار.
ئەسپار
بێڵ. [پێمەڕە]
ئەسپار
معزقة، مقلب، محفر. وێنە= بێڵ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەسپاردن
ئەسپاردن
اَمانت
سِفارش
ئەسپاردن
شتێ یان کەسێ دان بە کەسێ یان دانان لای کەسێ ئاگای لێ بێ، ئامانەتی
وڵام قسەیەک بە یەکێکدا بۆ یەکی تر بنێری، قەوینتی
ئەسپاردن
[[پهـ: ئەپەسپارتەن]]
«مستـ. متـ.» ۱- کارێک حەواڵەی کەسێک کردن بۆ جێ بە جێ کردنی. «قوربانت بم چاو ئەستێرە» «خزمەتێکمان پێ بسپێرە» «فۆلکلور» ۲- تەسلیم کردنی شتێک بە کەسێک، کە بە ئەمانەت هەڵی بگرێ و ئاگای لێ بێ. «بە خودام ئەسپاردن»، «تۆ دەڕۆی ئێمە بە کێ دەسپێری». ۳- تەمێ کردنی کەسێک بۆ کردن یا نەکردنی کارێک.: بە دەرکەوانەکەی ئەسپاردبوو ڕاگیرمان نەکا، ئەسپاردوویە هەر کەس بچێ بڵێن لە ماڵ نییە. «... ئەسپاردی لە پێشخانە، یەک دوو بەڕەیان ڕاخست...» «قزڵجی: پێکەنین_۱۴۱». ۴- «مجـ.» شاردنەوەی مردوو: بە خاکێمان ئەسپارد. ٭تەسلیم کردن. هس.: ئەسپاردن/۲. ٭سپاردن «بۆ هەر چوار ماناکە». ڕائەسپاردن_ [ڕا «پێبفـ.» +ئەسپاردن]، «مستـ. متـ.» ۱- ناردنی پەیام یا خەبەرێ، بە کەسێکدا بۆ یەکێکی تر: با خدردا ڕای ئەسپاردبوو سەرێکی لێ بدەین. بە دەمیش تۆفیقمان ڕائەسپاردووە، ڕادەسپێرین بە مام کوێخا بڵێن. ۲- داوای جێ بە جێ کردنی کارێک لە کەسێک: پیرۆتمان ڕائەسپارد لە شار غەزەتەمان بۆ بێنێ. ٭ڕاسپاردن. تێبــ.ینی: کەرتی یەکەمی ئەسپاردن «ئە» زۆر شل و شەوێقە هەندێ جار لە قسە کردنا دەردەکەوێ و هەندێ جاریش ون دەبێ و شێوەیێکی تری مەسدەرەکە «سپاردن، ڕاسپاردن» پەیدا دەکا، بەڵام ئەسڵ هەر «ئەسپاردن» ە.
ئەسپاردن
پێ ئەسپاردن، سپاردن، تەلپکردن، دانەدەست، بەدەستەوەدان، سپارتن، بازگوڕبوون. بەخووا_: بازگوڕێ خووەدێ بوون، پێ ئەسپاردن
ئەسپاردە
سِپرده