تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاسمان و ڕێسمان
ئاسمان و دەزوو، ووتەیێکە بۆ جیاوازی نێوانی دوو چتان لە یەکتری بەکار دەبرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاسمانی
جۆرە ڕەنگێکی شینی کاڵە
ئاسمانی
[[ ئاسمان + ٣- ئی] ]
«ستـ.» ڕەنگی وەک ڕەنگی ئاسمان، شینێکی کاڵ. * عاسمانی.
ئاسمانی
شینی کاڵ، کەوو، وەکوو ڕەنگی ئاسمانێ. دەنگی_ ە: پیت و فەڕی ئاسمانی
سەرچاوە: نالی
ئاسمانیشی
ئەبێ بە (نوون) ێکی گیراو بخوێنرێتەوە کە ئەگەر بیکەیتەوە ببێ بە دوو نوون و ببێ بە (ئاسمان نیشی). ئەو کاتە (نیش) واتە چزوو و لێرەدا مەبەست قولاپی سەرە تەشییە کە خورییەکە یا لۆکەکەی پێوە بەند ئەکرێ و لە ئەنجامی هەڵسووڕاندنی تەشییەکەدا ئەیکا بە بەن یا بە دەزوو.

زەمانە چەرخ و، چەرخی ئاسمانیشی، فەلەک فیلکە
سەری ڕشتەی وجوودی چەندە باداویی و هەر ماوی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاسمانە
بنمیچ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاسمانە
مەڵاشوو لە ناو دەمەوە
ئاسمانە
آسمانە، سمانە، شتفت، آشکو، آشکوب، اشکو، اشکوب، پوشە، ورسیج، زمو، نزە، سغ.
ئاسمانە
پۆشە، لاسەرگە [لاژوروو]
ئاسمانە
ئاسمانە
میچی بەرز
مەڵاشووی زار، ئاسمانەی دەم
ئاسمانە
[[ ئاسمان + ە ــ ئە/١ ] ]
«نتـ.»، «سنـ.» میچی خانوو.
ئاسمانە
مەڵاشوو. بن میچ، پۆشە، لاسەرگە
ئاسمانەدەمی(هەورا)
ئاسمانەڕێ
ئاسمانەی دەم
کام، نگ، آهیانە، آسمانەی دهن.
ئاسمانەی دەم
لاسەرگ دەم. [مەڵاشووی زار]