تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سمکۆڵ
سم بەزەویدا کوتانی ئەسپ، سمکۆ
سمکۆڵ
پێکۆڵ٬(ڕۆژ.)پاکۆڵ٬ (شەم.)چەنگ کۆل٬ چەپۆکانی چارەوێیە٬ سمەکوتێ٬ دەست بەزەوی دادانی ووڵاخی بەرزەیە و هەڵکۆڵینی._ کردن زەوی بە سمان هەڵدڕین ._ کردن: دادای شەڕو کێشەکردن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سمکۆڵان
سمکۆڵان
سمکە(کە.)
جوورە مەرەزەیێکە بە پانی بهێڵرێتەوە وﺌاوی بەسەردا بەربدرێ و نەکرێتە گۆڵ.
سمکەر(باک.)
کونکەر٬ مرازو مرۆڤێکە چتی کون بکات.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سمڵ
بنکی گیایەکی بەهاری بۆنخۆشە .
سمڵ
گەردەنبەندی کچانە لە مێخەک و چتی تری دروستدەکەن ٬ سۆتکە٬ سملە٬ سونبل٬ بنی گیایەکی کووێستانییە و بۆنی خۆشە و ڕەش بەقەد دەنکە خوومایێکی دەبێ ٬ کە پاک کرا سپیە درێژکارە و بۆنی زۆر خۆشە و بەکاری گەلێک جوورە دەرمانان دێت.
سمڵمڵ(باک.)
جوورە چۆلەکەیەکە٬ سێروو.
سمڵە
گیایەکە لەناو دێراوی تووتنێدا پەیدا دەبێ مێمڵە بۆ تووتن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سمۆ
قەڵەمێکی پۆڵایینە ئاستی پێ کون دەکرێ .
سمۆ
مەتکەو، ئامرازی شت کون کردن
سوکەڵەناوی ئیسماعیل
سمۆ
قەڵەمێکس پۆڵایینە ﺌاسنی پێ کوندەکرێ٬ لوولە ﺌاسنێکی پۆڵایینە و کوندارە چتی پێ کوندەکرێت٬ زمە.