تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوەستێ(رۆژ)
ئاگری پێوه نێی بۆ سۆی لێ هەڵناستێ
«کن.» زۆر ڕووت و ڕەجاڵ و نەداره.
ئێستێ
[[ئێست + ئێ]]
(بنت.) تم: ئێستە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەستێ
پارچەپۆڵایەکی کەوانەدارە کە لە بەردە ئەستێ بدرێ ئاگر دەهێنێ
ئەستێ
چخماخ، چقماق، آتش زنە.
ئەستێ
چەخماخ. [ستێ: ئاسنێکە کە بەردەستێ دەدرێت و پزیسکەی لێ هەڵدەکات].
ئەستێ
زند، قداخ، مقداخ. وێنە= چەخماخ
ئەستێ
آهنی که به سنگ آتش زنه زَنند
ئەستێ
ستە، ستێ، ئاسنێکە لە بەر دەستێ دەدرێ و پریشکەی لێ هەڵدەکا
ئەستێ
«نا.»، «مکـ.» پارچە پۆڵایێکە پڕیشکی ئاگر لە «بەردئەستێ» دەکاتەوە. تێبــ.ینی: ئەم پارچە پۆڵایە وەکوو ئاڵقەیێکی شێوە سێ سووچ وایە، کەمێک «پووشووی دار» یان لەسەر «بەردەستێ» دادەنا و بەو پۆڵایە یەک دوو جار لە بەردەکەیان دەدا، پڕیشکی ئاگر، ئاگری دە پووشوو بەردەدا و دەیانخستە سەر سەبیل و قەننە، ئەو وەختەش کە هێشتا تفەنگی تازە و «چەشنی» لە کوردستان دانەکەوتبوو، پووشوویان ئاگر تێبــ.ەردەدا و دەیانخستە سەر تێسکەی تفەنگە کۆنەکان _کە باڕووت و گوللەیان تێ کردبوو ئاخنیبوویانەوە_ و پێیان ئاگر دەدا ٭«بکـ.» هەستە «تمـ: کفـ- ۳۱۴، ژابا- ۴۴۴».
ئەستێ
پارچە ئاسنێکی کەوانەدارە بەردەستێیەکی تایبەتی هەیە پووشووی لەسەر دادەنێن، کە ئەستێیەکەیان یەکدوجار یا پتر لە بەردەکەی دا پووشووەکە ئاوور دەگری، جاران ئەستێ و بەرد لەجیاتی لێخرێنە(شخارتە)ی بوو، چەخماخ
ئەستێ لە باخەڵ
«نتـ.»، «سیمـ.» یارییەکی بە کۆمەڵە لە کوردەواری. تێبــ.ینی: خەڵکەکەی یاری دەکەن دەبن بە دوو دەستە، دەستەیەکیان «ئەستێ» یەک لە باخەڵی یەکێک لە خۆیاندا دەشارنەوە و دەستەکەی تر دەبێ بگەڕێ بیدۆزێتەوە، ئەم یارییە شێوەیێکی تری گۆرەوی بازی «جۆرابێن» و زەرفێن «فینجانێن» ە.
ئەستێ و بەرد
سنگ آتش زنه و هود
ئەستێ و بەرد
پارچە ئاسن و بەردێ کە ئاگری پێ دەپووش و بەر دەدەن
ئەستێ و بەرد
«نتـ.» دەزگای ئاگر کردنەوە بۆ قەننە و سەبیلە و تفەنگ، بە شێوەی کۆن. «تمـ: ئەستێ».
ئەستێ و پووشوو
«نتـ.» ۱- دوو پارچەن لە دەزگای ئاگر کردنەوە. ۲- «کنـ.» حاڵی دوو کەس کە پێکەوە هەڵ نەکەن و کۆبوونەوەیان ببێتە مایەی ئاژاوە: ئەم منداڵانە هەر دەڵێی ئەستێ و پووشوون، هەمیشە شەڕیانە. ٭کێردو پەنیر، مشک و پشیلە.
بستێ
بڕوانە: چیای بستێ