تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ساسان
باپیرەگەورەی بنەماڵەی دەوڵەتی ساسانیان بووه٬ فەرمانڕەوایی ساسۆنی ناودارە خەلک٬ شەرەفخانی بتلیسی دەفەرمووێ:ساسۆنی لە ساسانیەوە پاشکەوت بوون و دەچنە وەسەر نەوشیروان
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
ساسانی
[ص. ن ]
(ساسانی - sasanî)
ماڵباتی ساسانی، زنجیره پاشایه ک بوون پاش ئه شکانییه کان له ساڵی 226 - 652 حوکمیان کردووه و ده رده شیر ئه م بنه ماڵه یه دروستکردووه.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سافسافێن
یارییەکە منداڵان بەردێک بەقنجەوە دادەنێن و لە دوورەوە بەردی پانی سافی بەخشکەیی تێ دەگرن .
سافسافێن
گەمەیەکی منداڵانە بەردێکی یا جگ یا چەند گووێزێکی دادەکەن و لە دوورەوە بەردێکی پانی تەنکی ڕێکی بە خشکەیی تێدەگرن
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
سال بسال
[ق ]
(سال بیسال - sal bisal)
ساڵی جارێک، ساڵه وساڵ.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
سالاسال
[ق ]
(سالاسال - sala sal)
ساڵه و ساڵ، ساڵی یه کجار.
سامانساکردن
سامانساکردن
بەربادکردن، بێ سەقام کردن، شێوانن [تێکدان، ڕووخاندن]
سامانساکردن
تَدمیر، تَخریب
ساوەساو
سستی، تنبلی
ساوەساو
خاوەخاو٬سستی
ساوەساوی
خاوەخاوی٬سستی نوواندن
ساپساپانێ
بڕوانە:ساپێن
ساڵنەساڵ
ساڵە نا ساڵێکی دی
ساڵەوساڵ
ساڵەوساڵ
ساڵ بەساڵ [هەموو ساڵێک، ساڵ لە دوای ساڵ]
ساڵەوساڵ
عاماًفَعام، سَنَهً فَسَنَهً
ساڵەوساڵ
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
سبکسار
[ص. مر ]
(سه بوکسار - sar sebuk)
بی ئه قڵ، سه رسه ری، جرپن.