تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەند
(فە.): گۆشتی قۆڵ. (باد.): زەندە، گۆڵەی دەرکییە. باسک. قۆڵ. (موک.، ڕەوا.)مەچەکی دەست، (باک.): بەفشک. باسک. جێگای بازنە. هۆزێکی کوردە کەریم خانی زەندی لێ هەڵکەوتووە. (باک.): جومگە، جومژکە. ناوی ئەو ئێلەی (شاپزنی) یە یا (شاە پەسنی) یە خۆیان دەڵێن (ئەم پسمامێ شاین)، کەریم خانی زەند پادشای کوردستان و خۆشی کوردبووە زۆر وێدەچێ، کە دانیشتووانی ئەو گوند لە پاشماوەی کەریم خانی بن
سەرچاوە: نالی
زەند و زەندە
دوو وشەی عەرەبین، دوو جۆرە دارن، سەروویان زەند و ژێروویان زەندەیە، لە بەیەک گەیاندن و لێکدانیان ئاگر پەیدا ئەبێ.

ئیلتیقای پۆڵا و ئاسن هەر نیزاعە و گیر و دار
جەمعی ماء و نار و زەند و زەندەوو، مەرخ و عەفار
زەندا
گوندێکە لە باشووری قامیشلوویە دەبێ لە ئێلی زەند بن
زەندانە
زره بازوی جنگجو
زەنداڤێستا
پەڕتووکی ئاسمانی زەڕدەشتییە. زەندەڤەستا، زەنداوێستا واتە ئەئێستا، هەرئێستا، مەبەس لەوەیە، کە هەرکاتێ زەندا وێستا بخووێنرێتەوە بۆ ئەو کاتە دەبێ
زەندووک
(باک.): قۆڵ پێچێکە لەکاتی کار کردنێدا دەکرێتە قۆڵ
زەندک
جومگەی دەست
زەندۆر
قەڵشی زل لە زەویدا، ڕەهۆڵ
شیوەڵەی تەنگ
زەندۆر
(ڕەوا.): زەندۆڵ
زەندۆل
(خۆ.): خڕێکی گەورەیە ئاو دڕیبێتی سا ئاوی تێدا ڕاوەستابێ یا نا. (ڕەوا.) شووێنێکە ئاو بەبنیدا ڕۆچێتە خووارەوە. (دزە.) جێگایەکە گڵەکەی ڕزیبێ. درز و قەڵشتی زەوییە گەورەبێ یا گچکە
زەندۆڵ
خەمخۆرک. (هەو.) زەویەکە ڕووکاری دەرەوەی ڕێک و بێ پەڵە و بێ خەوشبێ بەڵان بنەکەی فشبێ کە پێی لێ نرێ ڕۆبچێ یا بڕووخێ
زەندی
زەندیق، زەندیک، زەڕدەشتی، پەیڕەوانی زەند، زەنداوێست. (باک.): زیندی، ساخ، زیندوو. (باک.): زیندەوارە وەکوو کێچ و مێشوولە و ئیتر
زەندیق
زەندی، زەندی خووێن، پەیڕەوی زەنداوێستا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زەندە
مەردرمی بەزەبر و زەنگ
زەندە
(باک.): زەند، گۆڵەی دەرکێ. دەرکی پێدادەخەن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زەندە زیڕە
زەندەزیڕە