تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چزیزەرک(باک)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چووزەرە
لاسکی ناسکی گیا
چووزەرە
عضو نر گیاهان
چووزەرە
نێرتکی گیا: چیایە شێخ و، کەواسەوزی، مێزەری بەفرە/سیواکی چووزەرە ڕێواسە، تەیلەسانی گەڵا «حاجی قادری کۆیی»
چووزەرە
چووزە، چەقەرە، تووزە، چووقرە، تووزرە، چووزەڵە، چووێزەرە، چوویزرە، لاسکی ناسکی گیایە، توولە باریکەکانی مێوو ئیترەو هەر ڕووەکێکی، کە تازە سەری زەوی دەرهێنابێ و ڕەنگی سپی بێ وهێشتا ڕەنگی کەسکی وەرنەگرتبێ_ی پێدەڵێن
ڕاگوزەراو
ڕاگووێزەرەوه
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕووزەرد
بریتییە لە مەردوومی شەرمەزار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕووزەردی
بریتییە لە شەرمەزاری
ڕووزەردی
شرمندگی
سەرچاوە: نالی
ڕووزەردیی
خەجاڵه تیی و شەرمەزاریی، کاڵیی و زەردیی.

له خەوفی طەلعەتی ڕۆژ هەر وەکوو شێت
به ڕووزەردیی هەڵات و کەوتە کێوان
ڕەنگزەرد
پوت، زەرەزەرکی ، دووخووز، ڤەمرتی، سیچەلۆک، - بوون: زلهمین، ڕەنگ پەڕین، ڕەنگ زەرد هەڵگەڕان. –ی: پوتی
ڤیزە/ گوزەرنامە
ویزا / ڕوادید
ڤیزە/ گوزەرنامە
لە ڕیشەی لاتینی visum بە مانای دیتن وەرگیراوە. لە زاراوەی سیاسیدا بریتییە لە وەرگرتنی ئیجازەی ڕەسمی لە لایەن کارمەندانی بڕواپێکراوی وەڵاتێک بۆ ڕێپێدان بۆ هاتنە ناوەوە یا دەرچوون لە وەڵاتێک. ئەم ئیجازە پێدانە لە سەر پەڕەکانی پاسپۆرت یا شوناسی تایبەت مۆر دەکرێت. ڤیزە بەپێی ناوەرۆکی سەفەر بە چەند جۆر دابەش دەکرێت کە بریتین لە:
ڤیزەی گەشتیاری، بۆ ئەو کەسانەی کە بۆ گەشتوگوزار دەچنە وەڵاتێکی دەرەکی.
ڤیزەی هاتنە ناوەوە، تایبەتی ئەو کەسانەی کە بۆ کاروباری بازرگانی یا کارێکی تایبەت دەچنە وەڵاتێک.
ڤیزەی ڕاگوزاری، بۆ ئەو کەسانەی کە بۆ گەیشتن بە وەڵاتی مەبەست، لە وەڵاتێکی سەرەڕێ ڕادەبوورن.
ڤیزەی سیاسی (دیپلۆماتیک)، تایبەتی کارمەند و ڕاسپاردە سیاسیەکانە.
ق