تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەردەشت
(هەورا.): زەرتوشتر. پەروەردگار، تڕووم پەروەر، نەژادپەروەر، زەڕتوشت، زڕاتەشت، زەڕادهشت، زەردهیشت. پێغەمبەرێکی کورد و لە مادەکان بووە نزیکەی حەوت سەدە لە پێش عیسادا لە کوردستانێدا سەری هەڵداوە و زادگەی وی شاری سەردەشتەو رووی لەگەڵ کرد، کە ڕوو لە پەرستنی خودای تاک و تەنیا بکەن. ناوی باوی (پورشسپ) و ناوی دایکی (دۆغدۆ) بووە. بەویان (زەڕتەشت ئسپێمان) هەم کوتووە، لە داستاناندا مێژووی ژیانی وی بە (600)ساڵ پێش عیسا نیشاندەدەن بەڵان مێژوونووسانی ڕاستەقینە لەبڕوایە دان کە زەردەشت لە سەدەی حەوتمێ پێش عیسا واتە لەسەردەمی فەرمانڕەوایی ماداندا و لە پێش دەستەڵاتی هەخامەنشیاندابووە و ئایینی زەردەشتی لە سەردەمی هەخامەنشیان و لە سەردەمی ساسانیەکان لە کوردستانێدا ئایینێکی ڕەسمی بووە و نامەی ئاسمانی وی ئاوێستایە
زەردەشتی
مەزدەسنی