تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەردەعازەبە
بەردێکی قورسە کوڕانی هەرزەکار بە بەرزکردنەوەی هێزی خۆیانی پێ تاقی دەکەنەوە
بەردەعازەبە
سنگ زورآزمایی
بەردەعازەبە
بەردێکی قورسە، کوڕانی هەرزەکار بە بەرزکردنەوەی وی هێزی خۆیان تاقی دەکەنەوە
بەرزەبان
بڕوانە: بەرزەکی بانان
بەرزەبڵسک
بەرزەبڵۆسک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرزەبڵێس
کەسێکە لە هەموو قسە و گفتوگۆیەکدا تێ هەڵ بچێ بەڕەنگێک کە بەرامبەرەکەی دەمکوت بکا
بەرزەبڵێس
ئەوی لە هەموو قسان هەڵدەداتێ، زۆر بێژی نەزان
بەرزەبڵێس
«نت.» کەسێکی لەناو قسەی خەڵکا هەڵبداتێ و قسە کەی پێ ببڕێتەوه.
بەرزەبڵێس
کەسێکە لە هەموو قسەو ووتوو وێژێکیدا تێهەڵ بچێ بەڕەنگێک، کە بەرامبەرەکەی دەمکوت بکات
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرزەبڵێس وێستان
تێ هەڵچوون لە هەموو قسە و گفتوگۆیەکدا و بەگژ دەمدا چوونەوە
بەرزەبڵێسوێستان
تێ هەڵچوون لە هەموو جوورە قسەو ئاخەفتنێکداو بەگژ دەمیدا چوونەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تازەبرین
بریتییە لە خواردەمەنییەکە لەگەڵ پێگەیشتنی بخورێ
تازەبرین
مەبەس لە کەسێکییە، کە تازە مردوویەکی لێ مردبێ