تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زڕەکەو
باڵدارێکە بۆر و لە کەو پچووکتر
زڕەکەو
سوێسکە، (ئەردە.): پۆڕ
زەنگ زڕان
مەبەس لە ئابڕووچوونە
ئیزڕائیل
[[محر. عیبری]]
١- ئەو فریشتەیەی گیانی ئادەمیزاد دەکێشێ. ٢- (مج.) آ) پیاوی بەسام، ئەو کەسەی یەکێک یا زیاتر لێی بترسن. ب) ئەو کەسەی لەبەر دڵی کەسێ یا کەسانێ ناخۆشەویست و دزێو بێ. وەک ئیزڕائیل ببینم وایە، هەر دەڵەی ئیزڕائیلە. تێبــ.- ئەوی ڕاست بێ ئەو خوێندەوارانەی دەنگی (ع)یان لە زمانی کوردیدا بە دڵ نییە، ئەم وشەیان بەم دەردە بردووە دەنا خەڵکی لادێ هەر (عیزڕائیل) دەڵێن *عیزڕائییل. مەڵکەمۆت.
ئیزڕاب
[[=عا.: ئیزراب]]
(نمس.)، (کعر.) ١- ڕوو وەرگێڕان. ٢- (مج.) دەست لە کار هەڵگرتن و کۆبوونەوەی کۆمەڵێ خەڵک بۆ دەست خستنی هەندێ داوا، یا وەدی هێنانی هیندێ ئامانج (ئازادی، کەم کردنەوەی سەعاتی ئیشی کرێکاران، زیاد کردنی ڕۆژانە...) یا دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە شتێک، کارێک یا ڕووداوێ. * مان گرتن. (کئێر.) ئیعتیساب.
ئەرزڕۆم
عەرزەڕۆم
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بازڕە
گەڕانەوەی گوللە لەپاش ئەوەی کە لە نیشان بدا
بازڕە
(ئەردە) گەڕانەوەی گوللەیە لە پاش ئەوەی، کە لە نیشانەی بدات. (ئەردە) کەوانە: کەوتنی تیرو بەرزبوونەوەی. (بابا) فیچقە، خووێنی بازرەقەی بەست: خووێنی فیچقەی بەست. بەرەو خووارەوە بە پەڕێشانی و ئاڵۆزی غاردان، (کە) تەکاندانە خۆ بۆ بازدان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بزڕبزڕ
شتێکە کوڵۆ کوڵۆ وگرۆگرۆ بوەستێ وەک ڕۆندووگ
بزڕبزڕ
«ست.»، «مک.» حاڵی شیر یا ماستێ که تێکچووبێ. هس.: لیندوو لیندوو. تم: بزڕکان.
بزڕبزڕ
چتێکە کوڵۆکوڵۆو گرۆگرۆ بووەستێ وەک ڕۆن دووگ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بزڕکان
(بزڕکاندن) وڕێنەکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بزڕکان
تێکچوون و شپرزەبوونی گیاندار لە ترساندا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بزڕکان
تێکچوونی شیر و ماست و هێندێ شتی تر و گرۆگرۆ وێستانی
بزڕکان
تێکچوونی شیر و ماست، هەڵگەڕانی شیر و ماست و دۆ
ڕەنگ پەڕین لە ترسان یان لەڕکان
ترووکانی چاو
بزڕکان
«مست. لا.»، «سیه.» 1- تەفاعولی کیمیایی شیر و ماست لەناو خۆیاندا، لە ئەنجامی گەرم کردنیان لەسەر ئاور و تێکچوونی فیزیکی شکڵی دەرەوەیان جیابوونەوەی «ئاو» لێیان و لیندوولیندوو بوونی باقی ئەو شتانەی لە تەرکیبیاندا هەیه. * «مک.» هەڵگەڕان. 2- شێوان و سەر لێتێکچوونی ئینسان و پەڕینی ڕەنگی دەم و چاوی له ترسان *«مک.» پەشۆکان.
بزڕکان
ڕەنگ گۆڕان، هەڵبزڕکان، (دەر) هەڵبرکیان، هەڵگەڕانی شیر، تێکچوونی شیرو ماست و ئیتر کەوا کوڵۆکوڵۆو گرۆگرۆ دەوەستێ و دەبێتە ئاوو بزڕبزڕ بوونی. تێکچوون و شێوانی گیاندار لە ترسان
بزڕکاندن
هەڵگەڕاندنی شیر و ....
ڕەنگ پەڕاندن
ترووکاندنی چاو
ڕاواندن، قسەپەڕاندن: ترساوە قسان دەبزڕکێنێ
بزڕکاندن
«مست. مت.» 10- قسە پەڕاندن له وەختی نووستوویی و نەخۆشیدا، هەروەها لەکاتی سەرە مەرگا. 2- «مج.» قسەی بێ ڕێ و جێ کردن لەحاڵی ئاساییدا:: قسان دەبزڕکێنێ. کوڕ ئەوه چته دەبزرکێنی. * ڕاواندن. وڕێنه کردن.