تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زریکە
زیقە، زیڕە، قیژە، شریخە، چریکە، زیکە، زیل، دەنگێکی باریک و تیژی گریانی ژن و منداڵانە، چریکەی گریان و هاواری منداڵ و ژنانە، دەنگێکی بەرز و تیژی گیاندارە. دەنگی جانەوەرانە. (جا.):نێوی دەردێکی کوتوپڕە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زریکە لێ هەڵساندن
ئازار گەیاندن بەیەکێک بەجۆرێ کە بزریکێنێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زریکە کردن
پلدانی ئەندام بەئازارەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زریکە کردن
بریتییە لە تۆقین و ترسان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زریکە کردن
زریکەزریک
چریکە چریک، زیقەزیق، زیکەزیک. زریکەی یەک لەدووای یەکتری، زریک و هۆڕ
زریکەلێهەستان
زریکەلێهەستاندن
ئازار بە چەشنێک بە کەسێک گەیاندن، کە بزریکێنێ
زریکەلێهەڵسان
چریکە لێوەهاتن
زریکەلێهەڵساندن
وەزریکە خستن
زریکەکردن
زریکەزریک
چریکە چریک، زیقەزیق، زیکەزیک. زریکەی یەک لەدووای یەکتری، زریک و هۆڕ
کووزریک
هەناسەهەڵکێشانی بەسۆز