تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پیاچزان
چزانی شووێنێک لە ئەندام بە چتێکی داغ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیاچزاندن
چزاندنی شوێنێک لە ئەندام بەشتێکی داخدا یا چزاندنی شتێکی داخ بەجەستەدا
پیاچزاندن
داغ بە لەشەوە نان
پیاچزاندن
چزاندنی شووێنێک لە ئەندام بە چتێکی داغ یا چزاندنی چتێکی داغ بە لەشدا
پیاچزانن
داغ بە لەشەوە نان
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
پیرزال
[ص ]
(پیرزال - pîrzal)
زۆرپیر، زیاتر بۆ پیرێژنی سەرسپی دەگوترێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیرۆزانە
شتێکە یەکێک بتداتێ لە کاتێکدا کە کاڵایەکی تازەی لەبەر کردبێ یا بەپایەیەک گەیشتبێ لە پاداشی ئەوەی کە پێت وتبێ (پیرۆزت) بێ
پیرۆزانە
شیرینی موفقیت یا..
پیرۆزانە
چتێکە یەکێک بتداتێ لە کاتێکیدا، کە کاڵایەکی تازەی لەبەر کردبێ و یان بە پایەیەک گەیشتبێ لە بەرانبەر ئەوەدا، کە پێت گوتووە (پیرۆزت) بێ
پیزاڵ
گیایەکە بۆ کاغەز دەبێ و دەشی چنن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیزپیزاک
جۆرە چۆلەکەیەکی کڵاوە درێژە
پیزپیزاک(باد)
جوورە چۆلەکەیێکی کڵاو درێژە