تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاگری بن کا
کنایه از آدم آشوبگر و تودار
ئاگری بن کا
بریەتیە لە ئاژاوەچی، بنەمای شەڕ و کێشە، سەرکزۆلکەی بەدفەڕ
ئاگری بن کا
«نتـ.»، «کنـ.» کەسێکی لە سەرەوە خۆی پیاو چاک نیشان بدا و لە ژێرەوەش نێوانی خەڵک تێک بدا یا خراپە بکا. کەسێکی شەڕ و هەرا سازکا و ئاژاوە بنێتەوە: لاچۆ لەبەرچاومان مەمێنە هەی ئاگری بن کا، چۆن ئەم کابرایە لەم خەڵکە بۆتە ئاگری بن کا. * ئاگری ژێر کا. ئاوری بن کا.
ئاگری بێ ئامان
«نتـ.»، «کنـ.» بەڵا و چەرمەسەرێکی چارەکردنی گران بێ یا هەر نەکرێ. □ «ڕەببی ئاگری بێ ئامانیان تێ بەربی».
ئاگری قودرەت
«نتـ.»، «کنـ.» ١- قەزا و قەدەر، بەڵای لابەلا: ئاگری قودرەتێیان تێ بەربێ. ٢- ئادەمیزادی بزۆر و نەسرەوت بە تایبەتی منداڵ: ئەوە بۆ دانامەزرێی، هەی ئاگری قودرەتێ. ٣- پیاوی کار لە دەست هاتوو، ئازا و شەڕکەر.: دەڵەی ئاگری قودرەتێیە هیچی لەبەر دەستی عاسێ نابێ، وەک ئاگری قودرەتێ وایە، غەنیمی پەنجا سوارانە. * ئاوری قودرەت.
ئاگری پێوه نێی بۆ سۆی لێ هەڵناستێ
«کن.» زۆر ڕووت و ڕەجاڵ و نەداره.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگری ژێرکا
بریتییە لە یەکێک کە لە ژێرەوە بەنهێنی ئاشووب بنێتەوە
ئاگری ژێرکا
کنایە از آدم فتنەانگیز
ئاگری ژێرکا
«نتـ.»، «کنـ.» تمـ: ئاگری بن کا.
ئاگری ژێرکا
بۆ یەکێک بەکار دەبرێ، کە لە ژێرەوە بە نهێنی شەڕو گێچەڵ هەڵاییسێنی
ئاگری گرتگە.
آتش گرفتە، خشمگین شدە.
ئاگری گرتگە.
[ئاگری گرتووە، تووڕە بووە].
ئاگری گرتگە.
آاشتعل، احتد، اضطرم، اغتاظ.
ئاگری(فە)
ژن یا پیاوێکی هەوەس پەرستە. ناوی چیایەکی گەورەو ناودارە کەوتۆتە کوردستان و نزیک سنووری ئێران و ڕووسیا دیارە ئاگری لێ بووە، ئاڕاراتیشی پێ دەڵێن
ئاڵاداری
ئاڵاهەڵگری
ئاڵدوزکاری
«تو. کو.»، «حمسـ.»، «سیمـ.» پیشەی ڕووکەش کردنی مەعدەنان بە زێڕ یا زێو.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵدووزکاری
ڕووکەشکردنی شت بە زێڕ یا زیو و یا شتی تر
ئاڵووداری
باری ئاڵووکەوتنێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵەتکاری
خەریکبون بە دروستکردنی ئاڵەتی ورد لە دارتاشیدا
ئاڵەتکاری
خەریک بوون بە دروستکردنی ئاڵەتی وورد لە دارتاشیدا