تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
جگرگون
[ص ]
(جیگەرگون - cigergûn)
جەرگی، سوری تۆخ.
سەرچاوە: نالی
جگەرگۆش
جگەرگۆشە، لایەک لە جگەر.

شیعرەکانم، کە جگەرگۆشی منن، دەربەدەرن
دڵی » نالیی » چ ڕەقە، قەط غەمی فرزەندی نییە!
جگەرگۆشه
جگرگوشه، جگرگوش، فرزند.
جگەرگۆشه
فرزەن. [مناڵ]
جگەرگۆشه
ثَمَرَةُ الفُؤاد، ثمَرَةُ الأکباد، وَلَد.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جگەرگۆشە
بریتییە لە ڕۆڵەی مەردووم
جگەرگۆشە
برێتی لە فرزەند
سەرچاوە: نالی
جگەرگۆشە
پارچەیەک لە جگەر. کینایەیە لە مناڵ کە پارچەیەکە لە جگەری دایک و باوکی.

لە جگەر گۆشەیی شیعرم مەدە مەعنایی خراپ
بێ خەطا کەس نییە ڕاضیی که لە ئەولادی درێ..
جەرگاوس
اندوهگین
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جەرگاووس
بریتییە لە کەسێک کە تەنگەتاو کرابێ و وەڕس بووبێ
جەرگاووس
دەهری، تووڕە، تەنگە تاو، وەڕەز._ی: دەهرێتی، تووڕەیی، دەردێکە جەرگی مرۆی ئاووس دەکات بە هۆی نۆبەتێی کۆن و کەوتوویی و سەرماو گەلێ هۆی تر، ئاوی گەڵابی، کە لە ئاویدا خووسابێ بۆ ئازاری جیگەرو سیی و لێدانی دڵ و دەردی سینگ و سل زۆر باشە، گولی پنگیش بە ئاوەوە بکوڵێ بۆ جەرگی ئاوس، کە لەسەرماوەبێ باشە
جەرگبڕ
جگەربڕ، جەرگمژ، خووێنمژ. دەنگوباسی_: واتا دەنگوباسی جەرگبڕو ناخۆش
جەرگبڕان
جەرگبڕاو
زگسووتاو، دڵسووتاو، جەورو بێدادی لەتەکدا کراو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جەرگبڕین
بریتییە لە کوشتن
جەرگبڕین
جەرگدار
ئازا، بەجەرگ._ی: ئازایی