تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەفسووس خواردن
«مستـ. لا.» ئاخ هەڵکێشان و خەم و خەفەت خواردن بۆ شتێک کە لە دەست چووبێ، با کەسێکی مردبێ یا بۆ ڕووداوێکی ناخۆش.
ئەفەرۆزکردن
(مست. مت.) پاش گوێ خستن، حیساب بۆ نەکردن، تەرک کردن، ئیهمال کردن، بەلاوەنان (ی کەسێک). دەبوایە هەر زوو ئەفەرۆزی کەی بۆ دۆستایەتی نابێ، دەمێکە ژنە گەورەی ئەفەرۆز کردووە، هەر خۆمان بچین و ئەم کابرایە ئەفەرۆز کەین باشە. تێبــ._ با لای منەوە ئەم وشەیە لە دەوری عوسمانیدا هاتۆتە ناو زمانی کوردی، ئەوانیش لە (ڕییفویزێ Refuser) فرەنسییان وەرگرتووە کە هەر بەم مانایەیە. هس.: (عا.: رفز).
ئەلقاوێز(ئەردە)
ئاڵقەڕێز، کەسێکیشە کە بەسێدارە داکرابێ._کردن: ئاڵقەڕێزکردن، کەسێکی لە سێدارەدان
ئەلها(ئەردە)
ئەلیبووردۆ(باک)
شۆرباوی دانی، شۆرباوی بەدان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەمدیو ئەودیوکردن
هەڵگێرانەوەی شت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەمدیو ئەودیوکردن
بریتییە لە وردبوونەوە و تێبینین لە کارێکدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەمدیو ئەودیوکردن
هەڵگەڕانەوەی پاڵکەوتوو لەسەر لایەکەوە بۆ لاکەی تری
ئەمدیوەو دیوکردن
کەسێکی درێژبوو بێ بەم دیوو ئەو دیودا وەربگەڕێ کردەوەکەیە. ووردبوونەوەو سەرنجدان لەکارێکیدا، هەڵگێڕانەوەی چتمەکە
ئەمر کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) فەرماندان، داوا کردن یا نەکردنی کارێک. ئەمرکە چامان بۆ بێنن، ئەمر کراوە بە شەو کەس لە ماڵی خۆی دەرنەکەوێ.
ئەمرپێکردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) بۆ جیبەجێ کردنی کارێک، فەرمان (بە کەسێک) دان. ئەمری پێکرد کە دانیشێ، ئەمریان پێکردین، ئەمریان پێدەکەن.
ئەمری خوا (خودا،خوڵا) کردن
(کن.) لەدنیاچوونەدەر، مردن. *عەمری خواکردن.
ئەمین کردنەوە
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- ترس ڕەواندنەوەی کەسێکی (لەبەر هەرچی بێ) ترسابێ و خۆی شاردبێتەوە یا هەڵاتبێ. دزەکانیان ئەمین کردەوە پاشان گرتیانن، دە بچن ئەو کورە ئەمین کەنەوە با بێتەوە. ٢- (مج.) گرتنەوەی بارگین و ئێستری بەرهەڵ بوو.
ئەمەهە(ئەردە)
ئەمە. (ئەردە)_ی: ئەمەهە
ئەن(ئەردە)
ئەنجن ئەنجن کردن
(مست. مت.) ١- وردوردکردن، لەت وپەت کردن، پارچەپارچەکردن،. ٢- تم: ئەنجنین. هەموو گیانیان ئەنجن ئەنجن کرد.
ئەنجومەنی باکووری (نۆردیک)
ئەنجومەنی باکووری یان ئەنجومەنی سکاندیناڤی، کۆمەڵێکە پێکهاتووە لە نوێنەرانی وەڵاتانی دانیمارک، سوید، ئیسلەند، فەنلاند و نەرویج کە بەمەبەستی پەرەپێدان بە هاوکاری لە بواری جۆراوجۆر لەنێوان وەڵاتانی سکاندیناڤی دامەزرێوە. ئەم ئەنجومەنە ئەندامانی خۆی دنە دەدا کە بۆ ڕێکخستنی بازاڕێکی هاوبەش بۆ بەرهەمەکانی خۆیان، چالاکییەکانیان ڕێک بخەن تاکوو بەرەو یەکیەتییەکی گومرگی هەنگاو بنێن. بەڵام ئەم جووڵانەوە، لەدوای دامەزرێنی« یەکیەتی بازرگانی ئازادی ئەورووپا» لە ساڵی 1959 و بە ئەندامبوونی دانیمارک و نەرویج و سوید لەو یەکیەتییەدا کۆتایی پێ هات.
ئەنجومەنی باکووری (نۆردیک)
شورای شمالی (نوردیک)
ئەنجومەنی باکووری (نۆردیک)
Nordiic Council
ئەنجینە(ئەردە)
چیلکەو چەواڵ، چیلکە