تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسپاردن
[[پهـ: ئەپەسپارتەن]]
«مستـ. متـ.» ۱- کارێک حەواڵەی کەسێک کردن بۆ جێ بە جێ کردنی. «قوربانت بم چاو ئەستێرە» «خزمەتێکمان پێ بسپێرە» «فۆلکلور» ۲- تەسلیم کردنی شتێک بە کەسێک، کە بە ئەمانەت هەڵی بگرێ و ئاگای لێ بێ. «بە خودام ئەسپاردن»، «تۆ دەڕۆی ئێمە بە کێ دەسپێری». ۳- تەمێ کردنی کەسێک بۆ کردن یا نەکردنی کارێک.: بە دەرکەوانەکەی ئەسپاردبوو ڕاگیرمان نەکا، ئەسپاردوویە هەر کەس بچێ بڵێن لە ماڵ نییە. «... ئەسپاردی لە پێشخانە، یەک دوو بەڕەیان ڕاخست...» «قزڵجی: پێکەنین_۱۴۱». ۴- «مجـ.» شاردنەوەی مردوو: بە خاکێمان ئەسپارد. ٭تەسلیم کردن. هس.: ئەسپاردن/۲. ٭سپاردن «بۆ هەر چوار ماناکە». ڕائەسپاردن_ [ڕا «پێبفـ.» +ئەسپاردن]، «مستـ. متـ.» ۱- ناردنی پەیام یا خەبەرێ، بە کەسێکدا بۆ یەکێکی تر: با خدردا ڕای ئەسپاردبوو سەرێکی لێ بدەین. بە دەمیش تۆفیقمان ڕائەسپاردووە، ڕادەسپێرین بە مام کوێخا بڵێن. ۲- داوای جێ بە جێ کردنی کارێک لە کەسێک: پیرۆتمان ڕائەسپارد لە شار غەزەتەمان بۆ بێنێ. ٭ڕاسپاردن. تێبــ.ینی: کەرتی یەکەمی ئەسپاردن «ئە» زۆر شل و شەوێقە هەندێ جار لە قسە کردنا دەردەکەوێ و هەندێ جاریش ون دەبێ و شێوەیێکی تری مەسدەرەکە «سپاردن، ڕاسپاردن» پەیدا دەکا، بەڵام ئەسڵ هەر «ئەسپاردن» ە.
ئەسپاردن
پێ ئەسپاردن، سپاردن، تەلپکردن، دانەدەست، بەدەستەوەدان، سپارتن، بازگوڕبوون. بەخووا_: بازگوڕێ خووەدێ بوون، پێ ئەسپاردن
ئەسپاردە
سِپرده
ئەسپاردە
«نمفـ. سمفـ.» هەر شتێکی بە کەسێک درابێ بە ئەمانەت.: ئەسپاردەی خوا بن ٭ئەسپەردە، ئەسپێراو، سپاردە، سپێراو، سپێریاگ.
ئەسپاردە
ئەسپاو(ئەردە)
ئەسپرزە(ئەردە)
ئەسپێردران
بڕوانە: ئەسپێر
ئەسپێردراو
بڕوانە: ئەسپێر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەسپەردن
ئەسپەردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەسپەردە
سپردە، سفتە.
ئەسپەردە
سپێریاگ، سپەردە. [ئەسپاردە، ئەمانەت]
ئەسپەردە
امانة، ودیعة.
ئەسپەردە
«نمغـ.، سمغـ.»، «سنـ.» تمـ: ئەسپاردە.
ئەسپەردە
سپاردراو، ئەسپێردراو، سپاردە، سپێریاگ
ئەسپەردەکردن
سپردن، سپردەکردن. بریدن.
ئەسپەردەکردن
سپاردن، سپەردەکردن. [بە ئەمانەت دانان. ناشتنی مردوو، بڕینی ڕێگە]