تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڵقەڕێز کردن
«مستـ. متـ.» داخستنی دەرگا، هەڵپێکانی دەرگا، هێنانی ئاڵقەڕێز لە تایەکی دەرگاوە بۆ تایەکەی تر یا بۆ سەر چوارچێوە و کردنی بە دوو لاییدا.
ئاڵووبەڵاڵووک(ئەردە)
ئاڵک(ئەردە)
ئاڵوو، مابەک. زڕکوو، کاوجۆ، ئالیک، ئاڵف، خوواردەمەنی ووڵاخانە. (باک) ئێم، ئیم،. ناوی خێڵێکی کوردانی باکوورە
ئاڵۆز کردن
«مستـ. متـ.» ١- شێواندن و گرێ و گۆل خستنە ماشەرەبەن، گڵۆڵەموو، کەلافەدەزوو. ٢- شێواندن و تێکدانی سەروپرچی شانەکراو و داهێنراو. ٣- «مجـ.»، ا» تووڕەکردن و رق هەڵساندنی کەسێک. ب» تەگەرە و چەت خستنە پێش جێ بە جێ کردنی کارێک و دژوار کردنی. * ئاڵۆزاندن.
ئایەندەی ڕابوردوو
Future in the Past، واتە ئایەندە لە ڕوانگەی ڕابوردەوە، «کتێبەکەم پەیدا کرد چونکە دەبا بیخوێنمەوە» - لە ڕابوردوودا «پەیدام کرد» چونکە دەبا لە ئایەندەدا «بیخونمەوە».
ئوتول(ئەردە)
تەختی ڕەوان
ئوتوو کردن
(مست.، مت.) تم: ئوتوو (لە ئوتوودان).
ئوردوو
قۆشەن، سپا، لەشکەر. [سوپا]
ئوردووگا
گرنگ، اردوگاه، لشکرگاه.
ئوردووگا
سپاگە. [سوپاخانە]
ئوردووگا
معسکر، معرکة.
ئوویەردە(هەورا)
ئۆخەیچ(ئەردە)
بڕوانە: ئۆخ
ئۆردوبەز
جای اطراق اردو
ئۆردوو
اُردو، سپاه
ئۆردوو
[[تو. مەغوولی]]
«نا.» ۱- هەموو ئەو شەڕکەرانە یا چەکدار و سەربازانەی سەر بە دەوڵەتێک یا فەرماندەیەکن.: ئوردووی نادرشا، ئوردووی سمکۆ، ئوردووی سوور. ۲- «مجـ.» کۆمەڵێکی زۆری خەڵک کە پێکەوە جۆرە پەیوەندێکیان هەبی.: ئۆردووی پێشەنگی «کەشفی» ٭هوردوو، لەشکر، قۆشەن. «کئێر.» ئەڕتەش.