تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرخوردار
[[4- به‌ر/1+خور «خواردن» +دار «ئم.» ]]
«سفا.» ئەو کەسەی کەڵکی له کار و زەحمەتی خۆی نەتیجەی باشی دەست کەوتبێ «بەری لێ خواردبێ».
بەرخورداربی
ڕستەیەکه بۆ چاکه خواستن و دڵ ڕاگرتن به یەکێک دەگوترێ، جاروبارەش بە پێی جێگا و شێوەی قسه کردن دەگۆڕێ و بۆنێکی تووڕەیی و ناڕەزایی لێدێ.
بەرخووردار
پایەدار، تەمەندرێژ، سەربڵند._بوون: پایەداربوون، بەری ژیان خوواردن._ی: پایەداری، تەمەندرێژی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەردار
درەخت و سەوزاییەکە کە بەری ببێ
بەردار
بردار، بردارنده، پذیر، پذیرنده، (دست¬بردار، خدابردار)
بەردار
هەلگیر.[وازهين (دەسبەردار)، پەسەندکەر (خوابەردار)]
بەردار
پڕبەر، خاوەندبەر، پڕسوود._بوون: بەرهەمداربوون._کردن: (باک) بەلیاندن. هەڵگرتن، خودابەردارنیە: خودا هەڵی ناگرێ. باردار، زگپڕ، تۆلدار._ی: پڕبەری، خاوەندبەری
بەرداس(ڕۆژ.، هەو)
دەغڵێکە کاتی دروێنەی بێ و گەیشتبێ و ئامادەی دروێنەکردن بێ. دەغڵێکە هێندە بەرزبووبێتەوە داسی بگاتێ
بەرداسیاو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرداش
بەردێکی پانی گردە کونێک لە ناوەڕاستیایەتی، دانەوێڵەی پێ دەهاڕدرێ
بەرداش
سنگ آسیاب
بەرداش
[[به‌رد/1+1-تاش/1] ]
«نت» تاته بەردێکی سەخته خڕ دەتاشرێ بۆ نانەوەی ئاش، هەر ئاشێک دوو بەرداشی هەیە و لەسەر یەک دادەندرێن، ئی ژێرەوەیان دادەمەزرێنرێ و ئی سەرەوەیان دەگەڕێ و دانەوێڵه دەهاڕێ. بەرێ ئاش، کەڤری ئاشی. «زا.» ئاریش.
بەرداش
بەرداسیاو، (باک) بەراڤ، تلت. (هەورا) هارەئاساو، هارە، هاراسیاو. بەردێکی پان و خڕە کونێکی لە ناوەڕاستیدایە بە دووبەزداشان بە هێزی ئاو دەغل و دانی دەهاڕن