تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



برج
بُرج، قِسمَة.
برج
«نا.»، «سیه.» ١-ژوورێکی خڕی ئەستوانەیی یا چوارگۆشەیه که جاران لەسەر شوورەی شار و ئاوایی و کۆشک و قەڵای میران دروست دەکرا و سەرباز و چەکدار بۆ پاسەوانی یا بەرگری هێرشی دووژمنان تێیدا دادەنشتن. *«مک.» بورج،، قولله ٢- هەر بەشێک له ١٢ بەشی داییرەی «منطقە البرج» که بە ڕای ئەستێرەناسانی کۆن، «هەتاو» هەرمانگە ی بەیە کێ لەم ١٢ بەشەدا تێدەپەرێ، هەر بەشەی ناوێکیشیان لێناوه که مانگی تەقویمی شەمسییه. تێبــ.- ئەستێرەناسەکانی کۆن ئەم ١٢ برجانەیان بەسەر چوار عونسری «خاک، با، ئاو، ئاگر» دا بەش کردووه و هەر سێ برجیان داوه به یەکێک لەو عنسورانه. ناوی ١٢ برجەکان بەو جۆرەی کە دابەش کراون بەم جۆرەیە: ١- برجی ئاوی که میجازیان سارد وتەڕه: سەڕەتان «قڕژاڵ»، عە قرەب «دووپشک» حوت «نەهەنگ». ب- برجی ئاگری کە گەرم و ئیشکن: حە مل «بەرخ»، ئەسەد «شێر»، قەوس «کەوان». ج- برجی بای کە گەرم و تەڕن: جەزا «جمکه»،میزان «تەرازوو»، دەلو «دۆڵچه» د- برجی خاک سارد و ئیشکن سۆر «گا»، سونبوله «گوڵە لەنم» »، جەدی «گیسک». *«مک.» بورج ٣- هەر بەشێک لە بەشەکانی ئاخر مانگی زستان تێبــ.- لە کوردەوارریدا ئاخر مانگی زستان دەکە نه چەند بەش و هەر بەشەش ناوێکیان لێناوه، ژمارەی بەشەکان و ناوەکانیان به جێگا دەگۆڕێ، له موکریان بەم جۆرەیه: خاتوزمهەریز-یا- شینی برایان. سێ شەشی هەیاسی «سێ شەش». گیسکی بەلەس. سەرمای پیرێژنێ -یا- پیرێژن «بەردە لعەجووز» *«مک.» حیساب. بورج. هس ١-بۆ وشەی «برج» بە گشتی، بورگ له زەمانەکانی فەرهەنگی دا بە تایبەتی ئەڵمانی ک بەدوای ناوی شارانەوه دێت: پێترسبوورگ، هامبۆرگ.ماگدبۆرگ، لۆکزامبۆرگ. ٢-لە وشەی «بوورژوا» یا «بورجوازی» دا که مانای «خەڵکی شار» ه دەنگی «ژ» بەپێی دەستووری زمان لەدەنگی «گ» پێکهاتووه.
برج
بورج، کەلوو، کۆنگرە، قۆنگرە، گۆنگرە، (باک) باروو، دژ، تیتاڵک، بورگ، بوشەڕکردن._ی ئاسمانی، وەرز، ساڵ دوازدە مانگە هەروا دوازدە بورجەو هەر بورجێکی بەرابەری مانگێکی شەمسییە. کۆشک و تالار
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بلارج
[ا ]
(بەلارهج¬ - belarec)
بورج
بورجی ئەستێران، برج، کۆنگرە، شەهوو ماکووک، بورگ، (هەورا) پیک
بەرج
بُرج، بارو، وَرده، پیواسته.
بەرج
بارو. [قۆنگرەی قە ڵا]
بەرج
بُرج، مِحراب.
بەرج
خەرجی خۆرانیی
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
تفرج
[مص. ع ]
(تەفەڕوج - teferuc)
له تەنگانه دەرچوون، نەمانی خەم و پەژاره، گەشت و گه-ڕان.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جرج
دەعبایەکی چوارپێیە لە مشک گەورەترە