تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرباد
بێ زەلەت، لە کەڵک و کارکەوتوو، هیچ پێوە نەماو
بەرباد
[[فر.]]
«ست.» خراپ، وێران:: دار و نەداری لە قومارا بەربادکرد، حاڵی بەرباده، ئێجگار بەرباده «کن.» زۆر خراپه. تێبــ.ینی: له بەکارهێنانی ئەم وشەیەدا هەمیشه خراپی یا «وێرانی» دەگەڕێتەوه بۆ ئەو مە بەستەی که لە پێشدا قسەی لێکراوه. ئەگەر باسی دەوڵەمەندی و فەقیری بێ ئەوه وا دەگەیەنێ که زۆر فەقیره، خۆ ئەگەر باسی ساغی و نەخۆشی بێ ئەوا مانای ئەوەیه کە زۆر نەخۆشه.
سەرچاوە: نالی
بەرباد بوون
برباد شدن، داغان شدن، پراگَندەشدن، از میان رفتن، نِفلَەشدن، پَراشیدەشدن.
بەرباد بوون
توونابوون، تەفروتوونابوون، لەناوچوون. [تیاچوون]
بەرباد بوون
تَلَف، ضَیاع، تَفَرُّق، تَبَدُّد.
بەرباد کردن
برباد کردن، داغان کردن، پَراگَندەکردن، پَراشیدەکردن، از میان بُردن، نِفلەکردن، پَرشیدن، بَرباد دادن.
بەرباد کردن
اِتلاف، اِضاعَة، تَضییع، تَبدید، ذَوع.
بەربادی
تەفرو توونایی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەربار
وڵاخێکی یەک سمە کە کاتی بارکردنی هاتبێ و هێشتا نەگیرابێ
بەربار
[[1- به‌ر/4+1-بار/1]]
(ست.) ١-حاڵی وڵاغێکی هاتبێته ئەوەی بار ی لێ بندرێ. 2- «مج.» گوێ لەمست.
بەربار
بەرپرسیار._بوون: بەرپرسیاربوون، جاشەکەر یا ئێسترێکە تەمەنی سێ ساڵی تەواوبێ، کاتی بارکردنی هاتبێ و هێشتا نەگیرابێ، ووڵاخێکە تازە فێرە باربردن بکرێت
بەرباران(باک)