تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کووربوونەوە
داچەمان٬ داچەمین٬ کۆم بوونەوە٬ چەمانەوە٬ چەمیانەوە٬داهاتنەوە.
کووربەشک
موش کور صحرایی
کووربەشک
مشکە کوێرەی دەشت، جرج
کووێربوون
نابێنابوون.
کووێربوونەوە
نەمان و بزربوونی ڕێ و شووێنی چتێکی ٬ نەمان و بنبڕبوونی وەچەی یەکێکی.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کویربوونەوە
نەمان و بنەبڕبوونی وەچەی یەکێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کویربوونەوە
نەمان و ونبوونی ڕێ و شوێنی شت
کوێرباوەڕی/دەمارگرژی
فاناتیسیزم، بە بیر و باوەڕی تەسک و کوێرانە دەگوترێ و مێشک تەسک یان کوێرباوەڕ کەسێکە کە دەربارەی بابەتە جۆراوجۆرەکان، غیرەت و هەست وخوستێکی تایبەت لەخۆی نیشان دەدا و بێ بەڵگە هەڵدەچێ و لایەنگری کوێرکوێرانە لە بابەتێکی سیاسی، ئایینی، کۆمەڵایەتی و ئابووری دەکات. مرۆڤی کوێرباوەڕ، کارەکانی خۆی لەڕووی ئاوەز و ئەندێشەوە ئەنجام نادات و گوتار و کرداری خۆی بە پێوەرە عەقڵییەکان هەڵناسەنگێنێ و لە ژێر کاریگەریی هەست و سۆزدا لە هیچ هەوڵ و کۆشش و فیداکارییەک درێخی ناکات و بۆ سەپاندنی بیروڕای خۆی لە هەموو ئامرازێک کەڵک وەردەگرێ. هەر بۆیە فاناتیسیزم، دژ بە فەلسەفە دەوەستێ چونکە فەلسەفە زانستی بیرکردنەوە و بەکارهێنانی هزر و ئاوەز و بەرهەمی ئاخافتن و گفتوگۆیە.
حاشای لێ ناکرێ کە کوێرباوەڕی لەو مەسەلانەی کە پێویستیان بە تێفکرین و ئەندێشە هەیە، نەوەک بەرەو دۆزینەوەی هەقیقەت ڕێنموونیمان ناکات، بەڵکوو دەبێتە لەمپەرێک لەبەردەم شیاندن و بەڵگاندنی ژیرانەی بابەتەکان. مرۆڤی تەسک بیر، ڕێگەیەک شک نابات جگە لەوەی بیر و بۆچوونی خۆی بە زۆرەملی داسەپێنێت. بەم بۆنەوە دەرفەتی توێژینەوە و شرۆڤەی بیروڕای خەڵکانی دیکەشی لە دەست دەردەچێ.
کوێرباوەڕی/دەمارگرژی
تعصب/جمود فکری
کوێرباوەڕی/دەمارگرژی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کوێربوون
نەمانی بینایی چاو
کوێربوونەوە
کۆرەوەبوون
سارێژبوونی برین
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کۆترباز
کەسێکە کە کۆتر ڕابگرێ
کۆترباز
کبوترباز
کۆترباز
خاون کۆتر، کەسێ کابۆکا خۆدی دکا
کۆترباز
کەسێکه٬ کە کۆتر ڕابگرێ.-ی:ڕاگرتنی :کۆتران و بەخێو کردنی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کۆتربازی
ڕاگرتنی کۆتر و بەخێوکردنی