تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دران
دران
(باک.): ددان، درانێن ئارگووشکێ، دڕۆک. درانێن براکوور: چووار ددانە تیژەکان.درانێن کورسی: خلێنە، خرێنە، درانێن بایی: ددانی قولاپی ژەهر داری مارییە. –کشاندن: هەلکردن و یاراکرن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دراو
جۆرە تامێکی خۆشە کە لە سەبیل و گۆزە و گڵێنەی تازەوە دێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دراو
پارەی دەوڵەتی
دراو
پووڵ.[پارە (وشەیەکی کرماجیە.)]
دراو
نَقد، وَجه، دِرهم.
سەرچاوە: نالی
دراو
سکە، لێ دراو. بەخشراو.

ئەم عومرە عەزیزە کە لە بۆت نەقد و دراوە،
صەد حەیف و درێغا کە موسوڵمانی نەماوە!
دراو
ارە، پووڵ، پەرە، زەڕەنگ، دراڤ، -ی نەغد:پووڵی نەغد
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دراوسێ
کەسێکە کە ماڵی لە ماڵتەوە نزیک بێ
دراوسێ
همسایه
دراوسێ
هاوسایە، هاوسێ، دەراوسێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دراوسێ وەزن
کەسێکە کە ئازاری دراوسێ بدا
دراوسێ وەزن
همسایه رنجان
دراوسێ وەزن
هاوساڕەنجێن، خراپ دەگەڵ هاوسایان