تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەدەف
صَدَف
سەدەف
زِرّ
سەدەف
شتێ ڕەقی سپی پێشەئاسایی لە زریادا، جێگەی تیاڕسکانی مرواری
سەدەف
قالک٬ چتێکی سپی و سەختی بریقەدارە دوگمەو کەل و پەلی دیکەی لێدروستدەکرێ.
سەرچاوە: نالی
صەدەف
گیانلەبەرێکی دەریاییە لە بەهارانا دێتە سەر ئاو و سکی ئەکاتەوە دڵۆپی بارانی تێئەکەوێ ئەنجا سکی ئەنێتەوە بە یەکدا، ئەو دڵۆپە بارانانە لە سکیا ئەبن بە مرواری. جا ئەگەر پتر لە دڵۆپێکی تێکەوتبوو، پتر لە مروارییەکی تیا پەیدا ئەبێ، بەڵام مروارییەکانی ورد ئەبن و زۆر گرانبەها نابن. ئەگەر تاقەیەک دڵۆپیشی تێکەوتبوو تاقە مروارییەکی لێ پەیدا ئەبێ و ئەو مروارییە زۆر گرانبەها ئەبێ. ئیستا هەرچی زۆر نایاب و گرانبەها بێ، پێی ئەوترێ (دوڕڕی یەتیم).

تاقانە یەتیمی خەلەفی ئاخری نیسان!
تۆ خۆش بی، صەدەف بوو بە فیدات، دوور بی لە ئافات
سەرچاوە: نالی
میندەف
گۆزی هەلاجیی کە لە ژێ و کەوانەی ئەدەن و لۆکەی پێ شی ئەکەنەوە.

شێخیی و سەر لنگە دەستاڕی بە دەستاری بوزورگ
ڕەندم و، دەستاری کەلـلەی من دەفە، نەک میندەفە