تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەفتەردار
مُنشِي، مُحَرَّر، کاتِب، حافِظُ الْقراطیس، دَفتَردار.
دەفتەردار
نووسەری گەورەی ئیدارە
دەفتەرچە
مارچه، اَوارچه، آوارچه، اَیارچه.
دەفتەرچە
دەسەکچە.[دەفتەری بچووک.]
دەفتەرچە
اَوارجَة، دُفَیتِر.
دەفتەرچە
پەڕاوچە
دەفتەرچەی فکر
دەفتەرچەی فکر
یادداشت، یادنامە.[دەفتەری بیرەوەری]
دەفتەرچەی فکر
خاطِرَة، ذاکِرَة.
دەفتەرۆک
(باک.): پەڕاوی و پەرتووکی چکۆڵە
سەرچاوە: نالی
دەفتەری ئەعمال
کردارنامە. لە ئایەتدا هەیە کە خوا لە ڕۆژی داوەریدا ئەفەرموێت هەر کەسێک کردارنامەی خۆی بدرێتێ کە ڕیزی ئەو چاکە و خراپانەی تیا نووسراوە کە لە دنیادا کردوونی. وشەی (دەفتەری ئەعمال) لەوە وەرگیراوە.

دەفتەری ئەعمالی من، بێ قەطرەیێکی ڕەحمەت،
کەی بە صەد زەمزەم سیاهیی نوقطەیێکی لێ دەشۆم؟!
دەفحە
وند، اَوَند، آوَند، باهار، سَوین.
دەفحە
سەوین.[جێگەی شت تێکردن.]
دەفحە
ظَرف، اِناء، آنِیَة، وِعاء.
دەفدەفینک
بلوێر و زوڕنای کەفووی لە هەنبانەوە دەدەنێ