تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەستاوێز
جێگە دەست لە شت بۆ دەست پێوەگرتنی
دەستاوێز
جێگەدەست لەچت بۆ دەست پێگرتنی.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەستاوێژ
ماوەی هاویشتنی بەردێک بەدەست
دەستاوێژ
دەستاوێز،بەردئاوێژ،دەست وپەل فڕێدانی ئەسپەلەکاتی غاردانێدا،ئەسپەکە.ی جووانەلەکاتی غاردانێدا،ماوەی هاویژتنی بەردێک بەدەست وەکوودەڵێن لێرەوەتاقوتابخانە دەستاوێژێکە. دەستهاوێژ،سفن،هۆ،ئێوەر،پەلاماربەر،هێرش بەر.ی:پەلاماردان، هێرش بردن.
دەستاوێژی فەرهەنگی
Cultural Artefacts
دەستاوێژی فەرهەنگی. چەمکێکی تایبەتە ڤیگۆتسکی لە «ڕوانگەی جڤاکی - فەرهەنگی» ـدا بەکاری دەهێنێت. ڤیگۆتسکی دەڵێت مرۆڤ دەستاوێژی فەرهەنگی بەکار دەهێنیت بۆ تێگەیشتنی دەوروبەر و هەڵکردن تێیدا. هەر بۆ نموونە مرۆڤ گرێیەک لە دەسماڵەکەی خۆی دەدات بۆ ئەوەی باسێکی تایبەتی لەیاد نەچێت. ئەم دەسماڵ و گرێیە لە دەرەوەی ئەم بەستێن و دۆخە تایبەتە واتایەک نابەخشن، تەنها نێوانسازییەکە بۆ ئەم مرۆڤەی دەسماڵەکەی گرێداوە بەو مەبەستە تایبەتەی خۆی لە خەیاڵیەتی.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەستاڕ
دوو بەردی پانی گردە بەدەست دەگێڕدرێ و دانەوێڵەی پێ دەهاڕدرێ
دەستاڕ
لەدەستهاڕەوەهاتووە،دەسار،دەسهاڕ،دەستەهاڕ،هاڕەتەپ، گێرۆزە،هێردی،لنگە(ڕۆژ.)تادەستاڕ،تاکەدەستاڕ،دووبەردی پانی خڕی دەسکدارە دانەوێڵەی پێ دەهاڕن.
دەستاڕانێ(هەو.)
گەمەیێکی منداڵانەیە.
دەستاڕهێڕ
دەستاڕڤان(باک.)
دەستاڕەوان
دەستاڕهێڕ،(باک.)دەستاڕڤان.ی:پیشەی دەخڵ وچتی ترلە دەستاڕکردن.
دەستاژۆ
دەستەمۆ،کەوێ،دەساژۆ،سست. یی:دەستەمۆیی،کەوێتی.سستی.
دەستاژۆکردن
domesticating, بۆ نموونە «کورداندن»ـی تێکست واتا تەرجەمەکردنی تێکست بەشێوەیەکی وەها تەرجەمەکردنی پێوە دیار نەبێت، وەها دەزانیت هەر لە بنجەوە بە کوردی نووسراوە.
دەستاڤ
سەراو،پێشاو،ئاودەست،بچووک،مەزن،شوشتن.