تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەمەندەر
سَرفوت، عِظایه، سَمَندر، سَمَیدَر
سەرچاوە: نالی
سەمەندەر
گیانلەبەرێکی ئەفسانەییە ئەڵێن هەر لەناو ئاگرا ئەژی و هێلکە ئەکا و هەڵی دێنی و، ئەگەر بێته دەرەوە ئەمرێ!

دنیا بووە بە تاوەوو، صەحرا بە ژیڵەمۆ
دنیا دەڵێن کە ئاگرە، ناری سەمەندەرە
سەمەندەر
جانەوەرێکەگویا لەئاورێدا دەژی.
سەواندەر(باک)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شابەندەر
بریتییە لە ئافرەتی بێ شەرم
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شابەندەر
نوێنەری دەوڵەتێکە بۆ دەوڵەتێکی تر بۆ ئەمەی کە لەوێ سەرپەرشتی کاروباری دەوڵەتەکەی خۆی و خاوەنداری هاووڵاتییەکانی بکا
شابەندەر
سەرۆکی بازرگانان٬ شابەنەر. نووێنەری دەوڵەتێکییە لە ناو دەوڵەتێکی تردا تا کاروباری دەوڵەتی خۆی و هاووڵاتییەکانی هەڵسووڕنی. ئافرەتی بێ شەرم.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شاربەدەر
کەسێکە کە لە ئاوایییەک دەرکرابێ لەبەر خراپی ، (شاربەدەرکردن) دەرکردنی یەکێک لە ئاوایییەک لەبەر خراپی
شاربەدەر
کەسێکە لەبەر خراپێ و بەدکرداری لە ئاوەدانی دەرکرابێ.
شارەودەر
شاربەدەر٬ دەربەدەر.
شاندەر
ئامێر یان کەسێکی سیگناڵ و پەیام بشێنێت، بنێرێت، پەخش بکات.
شیانبەدەر
Impossible, لەکردن نەهاتوو. ئیمکانی نییە... پێچەوانەی بەرشیان.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شیردەر
گیاندارێکە کە شیر بدا بە بەچکەی
شیردەر
شیرا، مێوینەیەکە شیری تیایە و ئەدۆشرێ
شیردەر
مێیینەیەکه شیر بدات به پێچووکەی. شیرا، شیردار.