تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەدەب گرتن
ئەدەب گرتن
سەنگینبوون، ئارامبوون، مۆچگرتن، تەزیان. [پەند وەرگرتن، تەمێبوون]
ئەدەب گرتن
تأدب، تعزر، اعتزار. ئەدەو= ئەدەب
عەدەب
شەرم و حەیا
برێتی لە ناوگەڵعەدەبت داپۆشە
موحەددەب
کوز، بَرجسته، بَرآمده.
موحەددەب
قۆز، قۆقز. [زەق، دەرپەڕیو]
موحەددەب
مُحَدَّب.
١-ئەدەب
[[عا.]]
«نا.» ١- شەرم بە خۆیی، سەنگینی و گرانی لە هەستان و دانیشتنی ناو مەجلیسان، حورمەت گرتنی گەورەتر لەخۆ ۲- «مجـ.»، آ» ئەو شوێنانەی لەشی ئادەمیزاد کە ناو هێنانیان شوورەییە. ب» تمـ: ئابخانە. ٭عەدەب.
٢-ئەدەب
[[عا.]]
«نا.» یەکێکە لە زانستە کان کە لکی زۆرن: ڕێزمان، بەیان و بەدیع، عەرووز و قافیە، شێعر و نووسین «معین: فەرهەنگ. جـ۱- ۱۷۸» : ئەدەبی یۆنانی، ئەدەبی عەڕەبی. «لە «ژین» ەوە ئەمە شاباشی ڕێی «گەلاوێژ» ە» «لە پایەی ئەدەبا نوکتە بێژ و هەم گوڵ ڕێژە» «پیرە مێرد- ١٦٠»