تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەبان
(باک.):دابان٬ دەببان٬ جوورە تیغێکی باش و جەوهەردارە خەنجەر و شیری لێ دروستدەکرێ. (باک.): قایم
دەبانچە
(هەورا.): دەمانچ. (باک.) ئەو دارەیە پێی لەتەپڵ و دەهۆڵ و دەفەی دەدەن
دەبانک
باوێشک، بارێشک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاردەبارە
ئاردێکە خاوەن باراش بە خۆشی خۆی دەیدا بە ئاشەوان و بۆی دەکاتە ناو (قووڵکە) وە.
ئاردەبارە
بخشش آرد به آسیابان
ئاردەبارە
بەشە ئاردێک کە ئاشێڕ بۆ هەر بارێک کەمێکی بە خۆشی خۆی بە ئاشەوان دەبەخشێ
ئاردەبارە
[ [ئارد + ه ـ ئە/١ + بار + ە ـ ئە١/ ]]
«نتـ.»، «سیمـ.» هەندێک ئاردە زیاد لە مزەی ئاش، ئاشێر دەیدا بە ئاشەوان* ئاردەوارە، «مکـ.» قڕەمزە. تێبــ. ـ «بارە» کە لەم وشەیەدا هاتووە دوو ڕێی دەچێتێ، یەکیان کە بە مانای «بەهرە» و ئەویتریان «بار + ە ـ ئە / ١» بێ کە ئەو دەمە مانای وشەکە دەبێتە «هەقی بار کردنی ئارد»، بەلای منەوە ئەمەیان نیزیکترە لە ڕاستی.
ئاردەبارە
ئاردێکە خاوەند باراش بەخۆشی خۆی دەیدا بە ئاشەوان و بۆی قووڵکە دەکات
بادەباده
بادابادا!و خُجستەبادا! (کلمەی تبریک است اشارەبەاین سرود: «هەی بادەبادەبادە یا شا موارەک بادە»
بادەباده
پیرۆز بێت! ( وشەی پیرۆزباییە کە لەم سروودەوە وەرگیراوه: «هە بادە بادە بادە یا شا موارەک بادە»)
بادەباده
بَرکَلَه، بارَکَ اللّەلکم!. اَحسَنَت!
بادەبادە
پیرۆزبێ
بردەبار
بُردەبار، بارکَش، جَفاکَش.
بردەبار
بارکێش. [خۆڕاگر]
بردەبار
مُتَحَمِّل، سَلِیم النَفس.
سەرچاوە: نالی
بوردەبار
باربردوو، خۆڕاگرتوو.

قانیعی بابی ڕەضا و ڕاضی بە پووش و دڕک و داڵ
سالیکی صەبر و تەحەممول، بوردەبار و هیچ نەوێژ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەردەبار
پیاوی ژیر کە سەری لە هەموو شتێک دەرچێ
بەردەبار
پیاوی زانا و بەتەگبیر
بەردەبار(باک)
داهێنەر، ئاگادار، ئەندازەگر، ئەندازەناس، ئەندازیار، (زا) پیاوی ژیر کەسەری لە هەموو چتێک دەرچێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەردەباران
بەردفڕێدان بۆ یەکێک بەزۆری