تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دڵخۆش
(دڵخۆشکردن) خۆشی گەیاندن بەدڵێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دڵخۆش
کەسێکە خۆشیی لە دڵیدا بێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دڵخۆش
(دڵخۆشبوون) پەیابوونی خۆشی لە دڵدا
دڵخۆش
خەنی، شاد، کەیفخۆش، خەرۆ، پشکووتوو، ئاغووش، گەش، (باک.): دلخووەش، هاش. –بوون: پشکووتن (باک.): بتر، دڵکرانەوە، گەشبوونەوە، -ی: شادمانی، کەیفخۆشی، -کردن: گەشکردنەوە، کەیفخۆش کردن، خۆشی گەیاندن بە دڵی کەسێکی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دڵخۆشکەرە
شتێکە ببێ بەمایەی خۆشیی دڵ
دڵخۆشکەرە
شادی آور
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دڵخۆشی
کەیف و خۆشیی دڵ
دڵخۆشی
شادی، بەکەیفی، بەدەماخی
لاواندنەوە
دڵخۆشی دانەوە
نوازش، دلجویی
دڵخۆشی دانەوە
لاواندنەوە، دڵجۆیی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دڵخۆشیدانەوە
بەسەر یەکێکداهاتن و خەفەت ڕەواندنەوە لە دڵی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دڵخۆشیدانەوە
لاواندن و ڕامکردنی یەکێک کە کارێکت پێی بێ