تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دڕکەزی
دڕکێکە پنچک دەیکەنە پەرژین
دڕکەزی
(بابا.): چاڵووک، جوورە دارێکی دڕواوی هەمیشە سەوزو قایم و بەژنێک بەرزتر دەبێ دەکرێتەپەرژین و لەسەری دیواران دەگیرێ
دڕکەزەردە
زەڕسیری، دڕوەزەردە، پنجە گیایەکی زلە کە ووشک بوو دەبێتە دڕوێکی زەرد ووشتر دەیخووا، ووشتر خۆرە، بەووشکی و سووتاوی بە ڕۆنی کەرەوە لە ئاورە و لە هەر برینێکی بدرێ چاکی دەکاتەوە
دڕکەشینە
گیایەکە دارک و گەڵا و گوڵەکەی شین و دڕواوییە
دڕکەومێکوتە
گرمژەی مێکوتە
دڕکەکەلەوێ
گیایەکی بەهارییە دڕکێکی تیژ دەردەکا ئەژنۆیەک بەرز دەبێتەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دڕگە
دڕگە
جزیره
کنداب
دڕۆک
درانێن ئارگووشکێ ، دوو ددان لە سەرەوەن دووش لە خووارێ لە ژێر چاواندان لە نێوەڕاستی بڕۆک، کاکیلەی دان هەر لایەی یەکێکی لێیە