تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دوژمن
کەسێکە کە ناحەزت بێ
دوژمن
(باک.)قومسی،(خۆ.)تاسب،(موک.)نەتەوی،خەنیم، نەیار. دژمن،ناحەز،قاندڕ،بەدخووا، مێمڵ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دوژمنایەتی
دوژمنایەتی
نەیارێتی،دژمناتی،ناحەزی،دژمناهی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دوژمنی
دوژمنی
نەیاری،ناحەزی،دوژمنایەتی
سەرچاوە: نالی
دوژمنی خوێنیی
دوژمنێ که بەهۆی خوێنڕشتنەوە بووبێ به دوژمن.

مەستی خەیاڵی ئەوە، لەحظە ژمێری شەوە
دوژمنی خوێنیی خەوە، دیدەیی بێداری من