تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیددیعا کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- داوا کردن. ٢- ویستن یا ویستنەوەی شتێک لە کەسێک. ٣- بە نووسین یا بە قسە، لە دادگا داوای شتێ (قەرز، نەفەقە، خوێن...) لە کەسێ کردن. بچۆ لای قازی ئیددیعای نەفەقەی خۆت و منداڵەکەت بکە.
ئیدن(باک)
ئیرادە کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- بڕیار هاتنە سەر کران و نەکرانی کارێ یا بوون و نەبوونی شتێ، ویستن تێکەڵ بە دەسەڵاتی جێبەجێ کردن. ٢- لێ بڕان، بڕیاردان، مەیل هاتنە سەر.
ئیزافە کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت) لێ زیادکردن، خستنە سەر، زیاد کردنی شتێک لە شتێکی تر. پارەی ئەم کراسەش ئیزافەی حیسابی کۆن بکە. لە سەتا دوو قازانجی ئیزافە بکە بەسە، ئیزافەی سەر ئەوانی تریکە.
ئیزهار کردن
[[عا.: ئیزهار + کو: کردن]]
(مست. مت.) ١- ئاشکرا کردن، خستنەڕوو، وەڕووخستن. ٢- گوتن، بەیان کردن.
ئیستیخارە کردن
[[عا.: ئیستیخارە + کو: کردن]، [عا. کو.]]
(مست. مت.) فاڵ گرتنەوە بە قوڕئان یا توسبیح یا هەر شتێکت تر بۆ ئەوەی بزانن کردنی کاریک باشە یان نا.
ئیستیخدام کردن
[[عا.: ئیستیخدام + کو: کردن]]
(مست. مت.) ڕاگرتنی کەسێ بۆ کردنی کارێ، ڕاگرتنی یەکێ و کردنی بە کاربەدەستی دەوڵەت.
ئیستیعمال کردن
[[عا.: ئیستیعمال + کو: کردن]]
(مست. مت.) دەکارکردن، بەکارهێنان. ئەو دەرمانانە ئیستیعمال کە و کە تەواو بوون وەرەوە لام. ئەرێ خۆ تۆ ئەم ڕادیۆیە ئیستیعمال ناکەی دە بیدە بە شێرکۆ. ئێمە ڕۆنی گییا ئیستیعمال ناکەین.
ئیستیفادە کردن
[[عا.: ئیستیفادە + کو: کردن]]
(مست. مت.) ١- کەڵک وەرگرتن، فایدە وەرگرتن (لە کەسێ یا شتێ). ٢- قازانج کردن ( لە سەودا و مامەڵە، وەزیفە و هەموو جوورە چالاکێکی لەم بابەتە، بە ڕەوا و ناڕەوا). ئەم هەموو دەرمانەم خوارد هیچ ئیستیفادەشم لێ نەکرد، لەم دەستە کڕی و لەو دەستە فرۆشتییەوە سەد دیناری ئیستیفادە کرد.
ئیستیقالە کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.)،(کعر.) ١- واز لە وەایفە و ئیشی دەوڵەت هێنان. ٢- واز لە ئەندامەتی کوڕ و کۆمەڵەی سییاسی و کۆمەڵایەتی و... هێنان. * ئیستیعفادان، ئیستیقالەدان.
ئیستیقبال کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- بەرەوپیرچوون، پێشوازکردن. ٢- بە خۆشی وەرگرتنی قسە یا کاری کەسێک.
ئیستینتاق کردن
[[عا.: ئیستینتاق + کو: کردن]]
(مست. مت.)، (کئیر.) وەقسە هێنان، پرسیار لێکردن، سواڵ و جواب کردن دەگەڵ کەسێ ٠بۆ ڕوون کردنەوەی مەسەلەیەک)، قسە لێ دەرکێشان. *(کعر.) ئیفادە وەرگرتن.
ئیستینکاف کردن
[[عا.: ئیستینکاف + کو: کردن]]
(مست. لا.) ١- بە عەیب زانینی کارێ. ٢- سەرکێشی کردن، نەکردنی کارێک. هەر ئیستینکاف دەکا قسەشی دەگەڵ بکا، کەوایە ئیستینکاف دەکەی؟
ئیسلاح کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- چاک کردن، چاک کردنەوە (مەعنەوی و ماددی) ٢- نەهێشتنی کەم و کۆڕی (لە ئینسان یا لە دەزگایەکی ئیداری و...دا) ٣- لابردنی خراپی و شکاوی و لەکارکەوتەیی ( لە ماکینە و..دا) ٤- (مج.)،(کئێر.) ریش تاشین، چاک کردنی سەر لای سەرتاش.
ئیسپات کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) دەرخستنی ڕاستی ئیددیعایەک. دە فەرمووو بزانین چۆنمان بۆ ئیسپات دەکەی.
ئیسڕاحەت کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- ماندوویی دەرکردن. ٢- ماندوویی دەرچوون. ٣- (مج.) دڵنیابوون، خاترجەم بوون، دامرکان.
ئیسڕار کردن
[[عا.: ئیسڕار + کو.: کردن]]
(مست. لا.) پێ داگرتن، سووربوون، لەسەر کارێ، لەسەر (مەسەلەیێ) ڕۆیشتن.
ئیسڕاف کردن
[[عا.: ئیسڕاف + کو: کردن]]
ئیسیئناف کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- (کئێر.) داوای تەماشا کردنەوەی کێشەیەک کە لە پێشدا بریاری دادگای لەسەر دەرچووبێ. ٢- (کعر.) داوای تەماشا کردنەوەی بڕیاری دادگای تەمیز لەسەر مەسەلەیەک.
ئیش تێداکردن
(مست. مت.) ١- خەریک بوون بە سازکردن و دروست کردنی شتێک. ئەوە شەش مانگە ئیشی تێدا دەکەن هێشتا هێشتا دوو چاوە خانوویان پێ تەواو نەکراوە. چاکوتە تەواوبووە و پانتۆڵەکەش ئیشی تێدا دەکەن. ٢- خەریک بوون بە چاک کردنەوەی شتێکی لە کارکەوتوو. دیواری حەوشەکەیان ڕووخاوە ئیشی تێدا دەکەن. ئەوە خۆ هێشتا ئوتۆمبیلەکە هەر لەوێ کەوتووە هیچ ئیشتان تێدا نەکردووە.