تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وەرسووڕاندن
وەرچەرخاندن، زڤڕاندە
وەرماندن
(باک.): ئاوساندن٬ هەڵامساندن٬ وەرمین. (هەورا.): نوواندن٬ وەرخستن
وەرچەرخاندن
ئەودیوە و دیو پێ کردن٬ وەرگێڕان٬ ئاوەژووکردنەوه٬ وەرگەڕاندن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
وەرگێڕ و داگێڕکردن
خوار و ژوورکردن بەشتێک
وەرگەڕاندن
گەڕاندنەوە٬ وەرگێڕان٬ دووبارە ناردنەوە٬ هەرگەڕینه٬ وەرچەرخان٬ هەمبڵاندن
وەزەراندن
(هەورا.): دابەزاندن. تاڤگه٬ ڕێژگه٬ هەوراز٬ هەڵدێر٬ زیان٬ پێوەدەر( بۆ مارو دووپشک). (کە.): ئامادەبوونی مار بۆ پێوەدان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
وەستاندن
بەپێوە ڕاگرتنی شت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
وەستاندن
لە جووڵەخستنی شت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
وەستاندن
ماندووکردنی شت
وەستاندن
ڕاگرتن، لە بزوتن خستن
ماندووکردن
ئەستاندنەوە، ساننەوە: دەبێ ئەو قەرزەی لێ وەستێنم