تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێ کردن
دەناو ڕژاندن: ئاوی تێکە
سازدان: سەبیل تێکە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تێبردن
قایمکردنی شتێک لەناو شتێکدا وەک نقێم لەناو ئەموستیلەدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تێبردن
زیادکردنی وتەیەک یا زیاتر لە ناوەڕاستی نووسراوێکەوە ، یا خستنی دارێکی ساغ لە شوێنی دارێکی شکاو لە دارەڕادا بەبێ هەڵگرتنی بانەکە
تێبردن
reduction, کەمکردنەوە، لابردنی وشە.
تێبردن
تێبڕین، لەنێونان، تێڕۆکردن، تێڕاکردن، دەناونان، لەنێونان. نقێم لە ئەنگوستیلە نان، دارێکی میچی شکابێ دارێکی ساغی تری لە تەنیشتی دبڕڕێ. پترکردنی ووتەیەک یا چەند ووتەیەک لە ناوەڕاستی نووسراوێکیدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تێترنجاندن
گیر کردنی شتێک لەشتێکی تەنگەبەردا.
تێترنجاندن
تێپەستاوتن، بە زۆر چتێک لە تەلیسێک یا چتێکیتر ئاخنین. گیرکردنی چتێک لە چتێکی تەنگەبەردا
تێترینجاندن
تێتڕاندن
مەبەس لە زۆر خوواردنێیە لە ڕووی سووکییەوە بە کار دەبرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تێتکاندن
کردنی شتێکی شل بو ناو شتێک بە دڵۆپ دڵۆپ
تێتکاندن
تکاندن و تنۆکاندنی شلەمەنییەکی بۆ ناو چتێکی لە دڵۆپەدڵۆپ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تێخزاندن
ترنجاندن و چڕاندنی شتێک بۆ ناو شوێنێک بەپاڵەپەستۆ