تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاشتکردنەوە
یەکخستنەوەی دووکەس لە دوای ناکۆکی
ئاشتکردنەوە
«مستـ. متـ.» ڕێکخستنەوە و پێکهێنانەوەی دوو یا چەند کەس، دەستە و بەرە و خێزان و دەوڵەتان، کە نێوانیان ناخۆش بێ، دەنگیان پێکەوە نەبێ یا لە حاڵی شەڕدا بن.: ئاشتمانکردنەوە. ئاشتکردنروەیان باشە. هەر چۆنێ بوو ئاشتیانکردینەوە. ئەمریکا هەرچی دەکا عەرەب و ئیسڕائیلی پێ ئاشت ناکرێتەوە.
ئاو خواردنەوە
«مستـ. لا.» ۱-خواردنەوەی ئاو بۆ شکاندنی تینوایەتی. ۲- «کنـ.» کاری هاسان و بێ ئەرک.: جا ئەوە چییە؟ هەر ئاو خواردنەوەیە. پیاو کوشتن و ئاوخواردنەوەی لە لا وەک یەکە. چ پیاو بکووژن و چ ئاو بخۆنەوە.
ئاو لێ «لەکارێ» نەخواردنەوە
«کنـ.» دەست نەگێڕانەوە و خۆ نەپاراستن لە کردنی کارێک: تۆ بڵەی دەست بەسەر پووڵەکانیدا بگر ێ؟ ئەرێ وەڵڵا ئاوی لێ ناخواتەوە.
ئاو لەدنگاکوتان
مەبەس لە کاروباری بێ سوودەو گوفتاری پووچ
ئاوا کردنەوە
«مستـ. متـ.» تمـ: ١- ئاوا کردن/١.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاواکردنەوە
خانوو دروسکردنەوە لە دێیەکی وێران و مەردووم تێدا دانانی
ئاواکردنەوە
خانووبەرە دروستکردنەوە لە دێیەکی وێران و مرۆی تێداڕۆنان
ئاوخوواردنەوە
ئاودنان
ئاوددان(شیرنیاتێکی ناسراوە)
ئاور کردنەوە
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاگر کردنەوە.
ئاوهێناندنەوە
وەرسیاندن، لە کاتی جووتبوونێدا
ئاوکردنەژێر
دەرکردن، زۆرجاران، کە شێتێک بچێتە هەرماڵ یا هەر شووێنێکی دانیشێ و نەڕووات، کە بیانەوێ دەریکەن ئەملاولای ئاوڕشێن دەکەن، کە هەر نەڕۆیشت ئاوی دەڕژێننە بنیو بۆی دەردەچێ
ئاوی بێ لغاو خواردنەوە
«کنـ.» کاران بە ئارەزووی دڵی خۆکردن و گوێ نەدانە هیچ کەس و هێچ شتێ.: وادیارە ئاوی بە لغاوی خواردۆتەوه، وەڵڵا بەسەریەوە ناچێ.