تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دروست
[ص ]
(دروست - drist)
دروست، باش، بەجی، بی¬عەیب.
دروست
چتێکە بە پێی دەستووری ئاسمانی یا زەمینی ڕەوابێت، ڕەوا، شیاو، ڕێدراو، ڕاست، کیپ، -بوو: پێکهاتوو، ڕێک کەوتوو. –کردن: چێ کرن. ڕاست، کەسێکە ڕاست بێ و درۆنەکا. ئامادە، ساز، ڕێک، گەڵاڵە، جووت بوون، سوواربوون، ڕهیی لێک هاتن، ساخ ، خۆش، تەندروست، لەش ساخ، نا-: ناڕەوا، نەشیاو. (باک.): ڕووشوشتی
دروست بوون
نگا: دروس بوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دروستایی
سەر و بن باستن ە گەڵاڵەکردنی فرمانێک
دروستایی
ئامادەیی، گەڵاڵەکردن، بۆچوونە هەوارگەکانی کوردستان-کراوە
دروستایەتی
Validity
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دروستبوون
بریتییە لە کۆبوونەوەی پیاو لەگەڵ ژنی خۆیدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دروستبوون
پێکهاتنی کارێک
دروستپرسی
دەزگەی دروستپرسی، دەزگەیەکی دەوڵەتییە لە سوێد بۆ پەیجۆری لە دروستی و نادروستیی کاروباری فەرمانگە، بنگە و دەزگەی دەوڵەتی.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دروستکردن
ڕێکخستنی شتێک لە چەند جۆرە کەرەستەیەک
دروستکردن
ڕیکخستن و پێکهێنان و سازاندنی چەند کەرەستەیەک، وەکوو دروستکردنی خانوو یا چاپخانە
دروستکەردەی
(هەورا.): دروستکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دروستی
ساغی و بێ گەزەندی
دروستی
ڕێکی، پوختی، سازی، ساغی، نا-:پیسی